شەهیدانی مانگی ئایار لە ڕوسیا یادکرانەوە
لە شارەکانی تامبۆڤ و ساراتۆڤی ڕوسیا، شەهیدانی مانگی ئایار بە چالاکی یادکرانەوە.
لە شارەکانی تامبۆڤ و ساراتۆڤی ڕوسیا، شەهیدانی مانگی ئایار بە چالاکی یادکرانەوە.
کوردستانیان لە ناوچەی تامبۆڤی شاری میچۆرینسکی بەبۆنەی ١٨ ی ئایار ڕۆژی شەهیدانەوە کۆبوونەوە و شەهیدانی مانگی ئایاریان بیرهێنایەوە.
کۆبوونەوەکە لە بینای ماڵی کوردی شارەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد.
هاوسەرۆکی مەجلیسی گەل نەبی عەبدولسەلام ڕایگەیاند ئەمڕۆ لەسایەی شەهیدانەوە هەمووان گەلی کورد دەناسن، گوتی: "نەتەوەکان لەڕێگەی شەهیدەکانیانەوە دەگەنە ئازادی. ئەمڕۆ بۆ ئازادی وڵاتەکەمان و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشین. شەهیدان هەردەم لەنێو دڵمان دەژین".
عەبدولسەلام بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی کوردستان" کۆتایی بە قسەکانی هێنا.
ساراتۆڤ
لە شاری ساراتۆڤ شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە. بەرپرسانی ئۆتۆنۆمی کورد و ئەندامی مەجلیسەکان، ڕەمەزان بوداکۆڤ و ئیبراهیم ئابدیێڤ و میرزالی یوسوبۆڤ و ڕەمەزان یوسوبۆڤ و سوڵتان یوسوبۆڤ بەشداری چالاکییەکە بوون. لە وتەکاندا تیشکخرایەسەر واتا و ڕۆڵی شەهیدان لە شۆڕشی ئازادی کوردستان و بڕیاری دۆزی کۆبانێ و سزادانی سیاسەتمەدارانی کورد شەرمەزارکرا.