شەهیدانی مانگی ئایار لە ئەرمەنستان یادکرانەوە
لە گوندی ئارکاسی هەرێمی ئارماڤیر شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان یادکرانەوە.
لە گوندی ئارکاسی هەرێمی ئارماڤیر شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان یادکرانەوە.
لە گوندی ئارکاسی هەرێمی ئارماڤیری ئەرمەنستان بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار چالاکییەک ئەنجامدرا. هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان سیلۆ دربۆیان، باوکی شەهید ڕوکەن میلۆ و دایکی شەهید موراد کوبار قسەیان کرد.
یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانبەختکردووانی ئازاد دەستی پێکرد. لە وتەکاندا لە کەسێتی شەهیدانی مانگی ئایاردا تەواوی شەهیدانی ئازادی یادکرانەوە.
هەروەها گوترا: "کاتێک هەڤاڵ حەقی قەرار شەهید بوو، ڕێبەر ئاپۆ بۆ تۆڵەسەندنەوەی هەڤاڵ و یادکردنەوەی هەڤاڵ حەقی قەرار، پەکەکەی دامەزراند. بۆ دەڵێین شەهیدان نامرن و پەکەکە پارتی شەهیدانە. وەک گەلی کورد پێویستە خاوەنداری لە تێکۆشان و ڕەنجی شەهیدانی بکات. ئەگەر ئەمڕۆ وەک گەل هەین، دنیا وەک گەل دەمانناسێت، لەسایەی شەهیدانی تەڤگەری ئازادییە. گەر شەهیدمان نەدایە وەها مەزن نەدەبووین. بۆیە وەک گەل قەرزاری شەهیدانین. دەڵێین شەهید نامرن و تا کۆتایی شوێنکەوتەی دۆزەکەیان دەبین".
یادەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" کۆتایی هات.