بە دیمەن

شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە

شەهیدانی مانگی ئایار لە لەندەن و ئەسینا یادکرانەوە و پەیامدرا: "بۆ یادکردنەوەی شەهیدان درووشمەکان بۆ کوردستانی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتیک بەدی دەهێنین".

شەهیدانی مانگی ئایار

بۆ شەهیدانی مانگی ئایار لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و ئەسینای پایتەختی یۆنان چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.

لەندەن

شەهیدانی مانگی ئایار بە پێشەنگایەتی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان لە لەندەن یادکرانەوە.

یادەکە بە بیرهێنانەوەی شەهیدانی ئازادی کوردستان و درووشمی "شەهید نامرن" دەستی پێ کرد.

وتەبێژی تەڤگەری ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) وتەی دەسپێکی خوێندەوە، ئاماژە بەوە کرا، شەهیدانی مانگی ئایار دژی فاشیزم و داگیرکای و نایەکسانی و هێڵی خیانەت، ڕێنیشاندەری هێڵی ژیانی ئازاد و شکۆدارن.

لەسەر ناوی کەجەدەکە-ئە شڤان باشور و لەسەر ناوی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان عەلی پۆیراز قسەیان کرد. لە قسەکاندا تیشکخرایە سەر گرنگی پێشخستنی هێڵی شۆڕشگێڕی دژی فاشیزم و داگیرکاری، هەروەها گرنگی پەیوەستبوون بە شەهیدانەوە، گوترا: "بەڵێن دووپات دەکەینەوە، تا شکاندنی گۆشەگیری و بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، تێکۆشان مەزن دەکەین".

یادەکە بە هەڵبەست و نیشاندانی سینڤزیۆن بەردەوام بوو.

ئەسینا

بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی یەکێتی چالاکی یۆنان چالاکیەک بۆ یادی شەهیدانی مانگی ئایار ئەنجامدرا. چالاکییەکە لە ناوەندی چاندی کوردستان و بەشداربوونی شۆڕشگێڕانی کوردستان و تورکیا ئەنجامدرا.