بە دیمەن

شەهیدانی ئایار لە شتوتگارت یادکرانەوە

لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بە بەشداری چەندین کەس بۆ شەهیدانی مانگی ئایار چالاکییەکی یادکردنەوە ڕێکخرا.

شەهیدانی مانگی ئایار

چالاکییەکە لە هۆڵی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک (دەکتەم)ی شتوتگارت ئەنجامدرا و بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد، پاشان لەسەر ناوی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان و بێسەروشوێنانی ئەوروپا (کۆماو) لوقمان ئارسەلان قسەی کرد.

ئاسڵان شەهیدانی مانگی ئایار و تەواوی شەهیدانی کوردستان و تورکیای بیرهێنایەوە و گوتی: "بە شەهیدبوونی یەک لە پێشەنگە دامەزرێنەرەکانی پەکەکە حەقی قەرار، ڕێبەر ئاپۆ مانگی ئایاری وەک مانگی شەهیدان ناساند. هەروەها مانگی ئایار مانگی شەهیدبوونی کادرە شۆڕشگێڕە پێشەنگەکانی تورکیایە. مانگی ئایار مانگی شەهیدبوونی هۆزان مزگین، دەنیز گەزمیش، ئیبراهیم کایپاککایا، خەلیل چاڤگون، فەرهاد کورتای، ئیبراهیم بیلگن و محەمەد قەرەسونگورە. ڕێبەر ئاپۆ لە یادی حەقی قەرار گوتبووی "ڕۆحی شاراوەی منە" و پەکەکەی دامەزراند. لە یادی کادرانی تری پێشەنگ، لەسەر بناغەی یەکسانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دامەزرا. شۆڕشی ڕۆژئاوا سیمبولی ئەم یەکسانییەیە. ئەمڕۆ کاتی پاراستنی ئەو بەهایانەیە کە بە خوێنی دەیان هەزار شەهید بەدەستهاتوون و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە لەڕێگەی مەزنکردنی تێکۆشانەوە".

لە یادەکەدا بنەماڵەی شەهیدان و نوێنەری مەلەکەپە قسەیان کرد و بانگەوازیان کرد بۆ خاوەنداری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا و بەرخۆدانی گەریلا.

پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی ئایار پیشاندرا، هونەرمەند سەیدا پەرینچەک گۆرانی دەربارەی شەهیدان چڕی.