شەڕڤانێکی سەر رێگای راستی لە رۆژهەڵات؛ لێگەڕین

لێگەڕین لە رۆژهەڵات بە توڕەیی و رەقێکی گەورەوە لە دژی رژێمی ئێران بە دوای راستیدا گەڕاوە و وتی، "بە قوڵی بە دوای راستیدا دەگەڕام و بزووتنەوەى رێبەرایەتی منی بە خۆم ناساند. بزووتنەوەیەکە ژنبوون و تامەزرۆییەکانی بە یەک گەیاندووە و خۆی پێ رەنگاڵە کردووە".

  ناوی لێگەڕین بوو. یانی کەسێک بە دوای شتەکان و راستیدا دەگەڕێت. هەموو کات لە ژیاندا بە دوای راستییەکاندا گەڕاوە. لێگەڕینە راست و دروستەکانی خستییە سەر رێگای ئازادی. چەرخی سیستمی چەپەڵ ئەوى لە خۆی گرتبوو و دەیخواست لە ناوخۆیدا بیتوێنێتەوە، بەڵام ئەو توانیی خۆی لەو سیستمە رزگار بکات. کچێکی هەورامییە، لەو شوێنەدا، کە دەبوو سروشتیترین ژیانی هەبوایە، بەڵام لە ئاوی سیستمەکەى خواردبوویەوە. لەبەر ئەوەش ماوەیەکی زۆر لە سەختی و ناڕەحەتیدا ژیابوو، بەڵام کاتێک بزووتنەوەى ئاپۆیی ناسی، هیوایەکانی سەرلەنوێ زیندووبوونەوە.

تاوەکو زیاتر بزووتنەوەى ئاپۆیی دەناسی، زیاتر بزوتنەوەکەى خۆشدەویست و پێوەی پەیوەست دەبوو. ئێستا لە ریزی فەرماندەیی دا لە ناو تێکۆشانی ئازادیدا درێژە بە رێگای خۆی دەدات. خەڵکی هەورامان بە دیوی جوانڕۆدایە. لێگەڕین بەم وتانە باسی بزووتنەوەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی کرد، کە لەبەر چی بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەى ئازادی بووە، "هەموو ساتێک، کە من بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەى رێبەر ئاپۆ بووم، من لە ناو هەوڵ و گەڕانێکی گەورەدا بووم. لەو ڕێگایەدا هەموو کات گەڕان و لێکۆڵینەوەکانم بە وردی ئەنجام دەدا بۆ ئەوەى من رێکخستن باشتر بناسم، ژیانی خۆم و خۆم زیاتر بناسم. من هەموو کات و بە بەردەوامی لە هەوڵدا بووم. بزووتنەوەى رێبەر ئاپۆ بووە بزووتنەوەیەک، کە منی بە جەوهەری خۆم، بە ژیانی خۆم و بە کۆنترین و دێرینترین رەگە و ریشەى بەهاکانی خۆم ئاشنا کرد".  

گەریلا لێگەڕین لەبارەی ئەو مانایەى بۆ چەک دەیخاتەڕوو دەکات وتی، "کاتێک لە ماڵەوە بووم دەوترا، چەک تەنها بۆ پیاوانە، یانی لە راستیدا هەموو کۆمەڵگە بەو شێوەیە بیری دەکردەوە. کاتێک من بۆ یەکەمجار چەکم بە دەستەوە گرت زۆر بە حەماسەت و خرۆشەوە بووم. کاتێکیش بۆ یەکەمجار گولـلەم تەقاند هەستی ئەوەم هەبوو، کە توڕەیی ناخی دڵم لەگەڵ ئەو فیشەکەدا دەردەچێت و دەڕوات. وەک ئەوە وابوو، کە هەموو چەپەڵییەکانی سیستم لە بەرامبەرمدا بێت و من یەک بە یەک هەموویان تێکبشکێنم و بەسەریاندا سەربکەوم. هەستێکی ئەوەندە بەهێزم هەبوو. کاتێک من لە ناو سیستم دا بووم، ژیانی من لە دەستی هەندێک کەسی تردا بوو، بە گوشار و زۆری هەندێک کەسی تر بەڕێوەدەچوو. دەیانخواست من لەگەڵ کەسێک هاوسەرگیری بکەم، کە ئەوان دەیانخواست و دەشیانخواست من بنێرن بۆ شوێنک، کە هەر ئەوان دەیانخوسات. من مافی قسەکردنم نەبوو، بەڵام ئێستا چەکەکەم لە دەستمدایە و لە ناو چیاکاندا بە ئیرادە و بڕوابەخۆبوونەوە رێدەکەم. بە ورە و ئازایەتییەکی گەورەوە من لە ناو ئەم کەسانەدام، کە دوژمنان لێیان دەترسن".

لێگەڕین هێشتا لە ماڵ بوو، کە لە دژی پڕوپاگەندەکان لەسەر پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک - PJAK) دەستی بە تێکۆشان کردبوو. بۆ ئەوەش رێکخستن باشتر بناسێت بەشداری کاری رێکخستنی ئاپۆیی بوو. کاتێک دێت و لە ناو رێکخستندا وردەبێتەوە و بە چاوی خۆی شتەکان دەبینێت و لەگەڵیان ژیان دەکات، ئەوەى بۆ دەردەکەوێت، کە هیچ یەک لە پڕوپاگەندە و قسەکانی دژ بە پەژاک راست نین. ئەو دۆخە لە لێگەڕین دا رق و توڕەییەکی گەورە دروست دەکات. لێگەڕین لەوباریەوە گەل بەمشێوەیە هۆشیار دەکاتەوە و دەڵێت، "لەلایەن دەوڵەتەوە پڕوپاگەندە و زۆر قسەى خراپ لە دژی پەژاک بڵاودەکرێتەوە. پێویستە گەلەکەمان بڕوا بەو قسانە نەکات. پەژاک بەپێی بنەماکانی  فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ شەو و رۆژ بۆ ئازادیی گەلانی بندەست لە تێکۆشاندایە. لێرە ئیرادە و پێشەنگایەتیی ژن دەردەکەوێت و دەگەشێتەوە. هەر خۆی من ماوەیەک بە وردی چاودێریی ژیانم دەکرد، لە نێوان ئەوانەى دەوترا و دوژمن دەیوت و ئەوەى من دەیبینم و تیایدا دەژیم جیاوازییەکی زۆر زۆر هەیە. هۆکاری ئەو پڕوپاگەندە و قسە خراپەنە لە دژی پەژاک بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە پەژاک کۆمەڵگە و گەل بە رێکخستن دەکات و دوژمن لە بەرامبەریدا هیچی پێناکرێت. کاتێک من بەشدار بووم، من زیاتر لەوە تێگەیشتم. ئەو پڕوپاگەندانە ئیدی زوو بە زوو درۆبوونیان بۆ خەڵک ئاشکرا دەبێت، چونکە گەل لەم سەردەمەدا هۆشیار بووەتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەى هێشتا لە رۆژهەڵات بەشێک لە خەڵک بەستراونەتەوە بە تۆڕەکانی رێکخستنی دەوڵەتەوە، دەوڵەت ئەوە بۆ خۆی بەکار دەهێنێت، بەڵام پێویستە گەلەکەمان لەو بوارەدا زۆر زانستیانە و هۆشیارانە بجوڵێتەوە و لە بابەتەکان ورد بێتەوە و بڕوا بەو قسانە نەکات. بە تایبەتی شوێنی کچانی گەنج، شوێنی ئەو کچانە، کە لە دژی سیستمی دەوەستنەوە و بەرەنگاری دەکەن، تەنها ناو ریزەکانی بزووتنەوەى ئاپۆییە. بە تایبەتیش گەنجانی هەورامان پێویستە بەو سیستمە بڵێن، "بەسە" و بڕوای پێ نەکەن".

ژ.ت