شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چۆن چارەسەر دەکرێت؟

هیچ پرۆژەیەک ناتوانێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کێشە و بنبەست رزگار بکات تا عەقڵیەتی نەتەوەپەرستی – دەوڵەت تێنەپەڕێنرێت، ناتوانرێت بە پێچەوانەوە ڕێگری لە شەڕ بکرێت.

شەڕی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ژێر هەژموونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا چۆن کۆتایی پێ دێت؟ ئایا فراوانتر و قورستر دەبێت؟ ئایا هێزە هەژموونخوازەکان دەتوانن ناوچەکە بەجێبهێڵن؟ ئەگەر بڕۆن یان نەڕۆن دەبێت گەلان چاوەڕێی چی بکەن؟ ڕوونە کە ناتوانرێت وەڵامێکی ڕوون بۆ ئەم پرسیارانە بدرێتەوە. بەڵام ڕوونە کە ئێمە لە قۆناغێکی مێژوویی جیاوازداین.

هیچ شانسێکی سەرکەوتن بۆ پڕۆژەی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە کە ئەمریکا دەیەوێت جێبەجێی بکات. ئەم پرۆژەیە پشت بە دەوڵەت-نەتەوە دەبەستێت. زۆر پرۆژەی هاوشێوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان ئاڵۆزتر کردووە. ئەو دۆخەی کە دوا پرۆژەی لێکەوتەوە هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ئەوانی پێشوودا نییە. هیچ پرۆژەیەک ناتوانێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەختی و کێشە رزگار بکات، ناتوانێت رێگە لە شەڕ بگرێت، تا عەقڵیەتی دەوڵەتی نەتەوەیی تێپەڕنەکرێت. هەردوو کۆمکاری عەرەبی و کۆنفرانسی ئیسلامی دەسەڵاتی چارەسەرکردنی کێشەکانیان نییە، چونکە بە هەمان عەقڵی دەوڵەت-نەتەوە دامەزرێنراون. تا ئەو ڕێکخستن و مێشکەی ئێستا چارەسەر نەکرێت، هیچ شانسێکی چارەسەرکردنیان نییە.

سەرەتا ئەفغانستان، عێراق، ئێران، سوریا-لوبنان، ئیسرائیل-فەلەستین ئاستی گرژی سیاسی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتڕاست دەکەنەوە. هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌ چ بچوك یان گه‌وره‌، چ به‌ناوی نه‌ته‌وه‌یی یان به‌ناوی ئایین، هه‌موویان بوونه‌ته‌ سیخوڕی مۆدێرنیته‌ سه‌رمایه‌داریه‌كان، هیچ ڕۆڵێكی تریان نییه‌ جگه‌ له‌ ڕۆڵێكی مه‌جازی.

هێزە مۆدێرنەکان هیچ چارەسەرێکیان نییە. ئەوان خۆیان بنیاتنەری سیستەمێکن کە قەیران و کێشەی هەیە، چۆن دەتوانن لە وەها دۆخێکدا هێزی چارەسەر بن؟ قەیرانی دارایی ئێستا لایەنی پێکهاتەیی و جیهانی خۆی هەیە. لە دۆخێکی ئاوادا چۆن دەتوانێت چارەسەرێک بۆ کێشە و قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدۆزێتەوە کە ڕەگ و ڕیشەی سەدان ساڵەی هەیە و بەهۆی مۆدێرنیتەوە هێندەی تر جددیتر بووە. سیستەمێک کە تەنها یاری بە پێشبینی و ژمارە دەکات و دە هێندەی بەرهەمی ئێستای جیهان دەدزێت (نزیکەی ٦٠٠ ترلیۆن دۆلار لە ساڵێکدا)، تەنها دەتوانێت لەبری چارەسەرێک ڕێگای دۆزەخ نیشان بدات.

'جەنگی جیهانی سێیەم' واقیعێکە و ناوەندەکەی بە شێوەیەکی سەرەکی جوگرافیا و کولتوری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ئه و ڕووداوانه ی ته نها له عێراقدا ڕووده دات، نیشانی ده دات که ئه م شه ڕه ته نیا سه باره ت به وڵاتێک نییه ، په یوه ندی به بوون و به رژه وه ندییه کانی زلهێزه هه ژموونه کانی جیهانه وه هه یه . تەنیا ئەگەر ئێران بەتەواوی بێلایەن بکرێت، ئەفغانستان و عێراق ئارام بکرێن، چین و ئەمریکای لاتین لەو مەترسییە دوور بخرێنەوە، ئەوکات دەتوانێت ئەم شەڕە کۆتایی پێ بێت. بۆیە ئێمە هێشتا لە ناوەڕاستی شەڕداین. لە ڕوانگەی زانستی کۆمەڵایەتیشەوە، ئەگەر قسەیەکی ڕوونیش ڕاست نەبێت، ئەم شەڕە دەتوانێت لانیکەم دە ساڵی دیکە بەردەوام بێت (دوا پلانە ستراتیژییەکانی ناتۆش پرۆسەیەکی دە ساڵەی خستۆتە ڕوو). هەندێک جار بە دیپلۆماسی دەکرێت، هەندێک جار بە توندوتیژی. مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانە ئابوورییەکان بە شێوەیەکی کۆنترۆڵکراو و توندوتیژانە. ئەجێندا سەرەکییەکان بۆ ناوچەکان دەگۆڕدرێن، بەڵام شەڕەکە بەگشتی لە زۆر بواردا ڕوودەدات. کاتێک ئەم بنەما سروشتیەی جەنگ هەڵدەسەنگێندرێت باشتر تێدەگەین بۆچی ئۆپەراسیۆنی ساڵی ١٩٩٨ لە دژی من لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا و بۆچی ناتۆ گەورەترین ئۆپەراسیۆنی گلادیۆیە. بێگومان زلهێزە هەژموونەکان هەمیشە لە شەڕی گەورەدا سەر ناکەون، گەلیش دەتوانێت زۆر شت بەدەست بهێنێت. دەسەڵاتە هەژموونخوازەکان دەتوانن لە ئاستی سیستماتیکدا بدۆڕێن، خەڵکیش دەتوانن لە ئاستی سیستماتیکدا سەربکەون.

یەکێک لە گەورەترین کارەساتەکانی دەوڵەت - نەتەوە لە سنووری ئەفغانستان و پاکستان ڕوویدا. جگە لەمەش کێشەی کشمیر بە تەواوی دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەت-نەتەوە. کێشەکانی پاکستان-هیندستان، پاکستان-بەنگلادێش بەهۆی هەمان عەقڵەوە ڕوویانداوە و تا ئێستاش بەردەوامن. دەوڵەت- نەتەوە بە پێی سروشتی خۆی چارەسەر و ئاشتی دروست ناکات، بەڵکو ئاژاوە و شەڕ دروست دەکات. نموونەی کۆنکرێتی ئەم بابەتە تیشک دەخەنە سەر ئەم ڕاستییە.

جا بە میتۆدی ئایین بێت یان بە میتۆدی نەتەوەپەرستی عەلمانی، تا ئەو کاتەی عەقڵی دەوڵەت - نەتەوە بەردەوام بێت، کۆمەڵگاکان ناتوانن خۆیان لە پەرشوبڵاوی و شەڕ ڕزگار بکەن. دەڵێن کە زۆە خەمخۆری ئیسلامن، وەک ئایدۆلۆژیایەکی تیرۆر دەیخەنە ڕوو و ئەم نەریتە کۆنە نکۆڵی لێدەکرێت. ئەگەرچی بۆ ئێران، بۆ ئەم جوگرافیا فراوانە، لەسەر ئاستی ناوچەیی، دەبێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا یەکێتیی نەتەوەیی دێموکراتیک دروست بکرێ. بە تایبەت هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتە نەتەوەییەکانی وەک پاکستان، نیشان دەدات کە گونجاوترین بەدیل پڕۆژەی یەکێتی نیشتمانی دیموکراتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە عێراق لە جیاتی یەک دەوڵەتی نەتەوەیی بە سێ دەوڵەتی نەتەوەیی یان زیاتر، لە فەلەستین بە سێ دەوڵەت، لە ئەفغانستان بە دەوڵەتی بچووک بەقەد ژمارەی عەشیرەتەکان. بە زیادکردنی ژمارەی دەسەڵات و نوخبەکانی دەوڵەت کە خۆیان بارگرانین، جگە لە گوشار و زوڵم، هیچ دەرئەنجامێکی دیکەیان نییە. ئەمەش بە واتای کێشەی کۆمەڵایەتی و شەڕیش دێت. ئەگەر چارەسەری نەتەوەی دێموکراتیکی شۆڕشی کوردستان لە ڕێگەی ئیدارە کۆنفیدڕاڵەکان و دامەزراندنی دەسەڵاتی دێموکراتیکەوە دابمەزرێت، ئەم مۆدێلە دەتوانێت چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ گرێ کوێرەی هەزاران ساڵ حوکمڕانی و نەخۆشی دەوڵەتپارێزی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دابین بکات. گەل و فەرهەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە دەسەڵاتی دیموکراسی هەیە.

له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییه‌كاندا، چەتری یه‌كێتیی دیموكراتی نه‌ته‌وه‌كان له‌ ئێستا به‌دواوه‌ دابمه‌زرێت. دەوڵەتێک بە تەنیا ناتوانێت کێشەکانی ئێستا چارەسەر بکات. هەروەها هەڵهاتن لە یەکێتی، بە واتای نابەرپرسیارێتیش دێت. ناتوانرێت دەوڵەتی نەتەوەیی کوردستان وەک پێشهاتێکی شۆڕشگێڕانە بۆ کورد پێناسە بکرێت. تەنها کێشەیەکی جددیتر بۆ کێشەکانی ئێستای هەرێم زیاد دەکات. دەوڵەتی نەتەوەیی کورد لە عێراق تاقی کراوەتەوە، ئەگەر بە نەتەوەییبوونی دیموکراسی بڕازێنرێتەوە، ئەوکات دەتوانێت ڕۆڵی ئەرێنی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگێڕێت. لە حاڵەتی پێچەوانەدا کێشەی جددیتر لە کێشەی ئیسرائیل و فەلەستین قورستر دروست دەکات.

چارەسەری مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیک، لە نکۆڵیکردن لە دەوڵەت-نەتەوە زیاتر، پێویستی بە دڵسۆزی هەیە بۆ چارەسەری دەستووری دیموکراسی. یەکگرتنی ده‌وڵه‌ت-دیموکراسی له‌ ئه‌وروپای رۆژئاوادا تێكه‌ڵاوه‌، تاكه‌ مۆدێلی چاره‌سه‌ر نییه‌. جیاواز لە مۆدێلێک کە چارەسەرەکە دوادەخات. ئه‌و مۆدێله‌ی که‌ ده‌بێت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تاقی بکرێته‌وه‌، چاره‌سه‌ری ده‌ستووری دێموکراتیکه‌ که‌ بوونی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراسی و خۆسەری ده‌کاته‌ بنه‌ما. لە حاڵەتی پێچەوانەدا ئەو مۆدێلانەی کە دروست بکرێن، جیاوازیان لە کۆنفرانسی ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی (ئەنجومەنی دەوڵەتانی تورک دەکرێ زیاد بکرێت) جیاوزتر نابێت. یەکێتیی دێموکراتیکی گەلان کە تیایدا گەلانی دڵسۆزی سیستەمی دەستووری دیموکراتیک پێکدەهێنرێن، بەدڵنیاییەوە پێشکەوتنێکی گەورە دەبێت.

شۆڕشی کوردستان جیاواز لە جاران شۆڕشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. هەروەها نەتەوەی دیموکراتیکی کورد یەکڕیزی نەتەوە دیموکراتیکەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. لەو کاتەدا ڕێگای شۆڕشی کوردستان بۆ گەردوننبوون لە ڕێگەی یەکێتی گەلانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەبێت.

(لە کتێبی مانیفێستی شارستانیەتی دیموکراتی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد وەرگیراوە.)

ف.ق