شەڕزان کورت لە ١٤ هەمین ساڵیادی کوشتنی یادکرایەوە

هێزەکانی ڕەنج و دیموکراسی لە موغلا بەبۆنەی ١٤ هەمین ساڵیادی کوشتنی خوێندکاری زانکۆ شەڕزان کورت کە ١٢ ی ئایاری ٢٠١٠ لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا، مەراسیمێکی یادکردنەوەیان ڕێکخست.

هێزەکانی ڕەنج و دیموکراسی لە موغلا بەبۆنەی ١٤ هەمین ساڵیادی کوشتنی خوێندکاری زانکۆ شەڕزان کورت کە ١٢ ی ئایاری ٢٠١٠ لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا، مەراسیمێکی یادکردنەوەیان ڕێکخست و ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا پانکارتی "شەڕزان کورت نەمرە، ئێمە لەبیرمان نەکردووە، لەبیری ناکەین" و لافیتەی "دژی فاشیزم یەکبگرن" و وێنەی شەڕزان کورت بەرزکرایەوە. هاوکات درووشـمی "لێپرسینەوە لە پۆلیسە بکوژەکان دەکرێت" بەرزکرایەوە.

لەسەر ناوی هێزەکانی ڕەنج و دیموکراسی گەلان، سوڵتان تۆرگون ڕایگەیاند شەڕزان لە هێرشی فاشیستەکان بە هاوکاری گوڵتەکین شاهین کوژرا، کەچی بکوژ گوڵتەکین شاهین پاش ماوەیەک لە گرتنی ئازادکرا، گوتی: بەداخەوە دیسانەوە لە سزا دەربازبوون جێبەجێکرا. دەوڵەت کارمەندە تاوانبارەکانی خۆی پاراست. ئێمە ١٤ ساڵە بەدوای ئەم دۆزەوەین، لەو شەقامانەی شەڕزانی لێ کوژرا، دەبینە دەنگی شەڕزان".

تۆرگون گوتی: "شەڕزان بەهۆی کوردبوون و ئاخاوتن بە زمانی کورد کوژرا، تا دادپەروەری بۆ شەڕزان بەدی نەیەت، دیسانەوە لەم شەقامانە خاوەنداری لە یادی شەڕزان دەکەین و هاوار بۆ دادپەروەری دەکەین".