سەردانی پرسەی ڕێبەر سۆیدان کرا کە لە زیندان کوژرا
بەشێوەیەکی جەماوەری سەردانی پرسەی ڕێبەر سۆیدان کرا کە لە زیندانی تیپی F ی ئاسایشی باڵای وان لە هەلومەرجی نامرۆڤانەدا کوژرا.
بەشێوەیەکی جەماوەری سەردانی پرسەی ڕێبەر سۆیدان کرا کە لە زیندانی تیپی F ی ئاسایشی باڵای وان لە هەلومەرجی نامرۆڤانەدا کوژرا.
ڕێکخراوەکانی شار و ناوچەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)ی وان و ئێلباک و جولەمێرگ و گەڤەر و شەمزینان و ئەندامانی کۆمەڵەی پشتیوانی و پشتگیری لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوان (توای دەر)ی وان، چوونە سەردانی پرسەی ڕێبەر سۆیدان کە لە زیندانی تیپی F ی ئاسایشی باڵای وان بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا.
هاوسەرۆکی توای دەری وان چەتین ئویار لە پرسەکەدا گوتی: "سەرەڕای ئەو گۆشەگیرییەی هەیە، زیندانیان ناچنە دیدارەکان، لەسەر تەلەفۆن لەگەڵ کەسوکاریان نادوێن، ناچنە دادگا. حکومەتی ئاکەپە هەبوونی ئێمە کورد قبووڵ ناکات. تاکە داوامان ئەوەیە دەمودەست زانیاری لە ڕێبەرێتی خۆمان بەدەست بخەین و گۆشەگیری سەر زیندانەکان کۆتایی بێت. دیسانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ڕێبەر سۆیدان و خەڵکی گەڤەر دەکەین".
سەردانەکە پاش دوعا خوێندن کۆتایی هات.