سەردانی زیندانیانی دۆزی کۆبانێ کرا: کاتی بەرخۆدانە

لە دەم پارتی سەزای تەمەلی و ساڵیحە ئایدەنیز سەردانی زیندانیانی دۆزی کۆبانێیان کرد و گوتیان: "ئێستە دژی بڕیارەکانی ئەم دۆزە، کاتی بەرخۆدانە".

دۆزی کۆبانێ

سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی سەزای تەمەلی و پەرلەمانتاری دەم پارتی ساڵیحە ئایدەنیز چوونە زیندانی سینجانی ئەنقەرە و سەردانی ئاینور ئاشان و دیلەک یاگلی و پەروین ئۆدوندو و زەینەب ئۆلبەجی و زەینەب کارامان، عەلی ئورکورت، ئاڵپ ئاڵتینۆرس و بوڵەنت پارماکسز و گونەی کوبیلای و نەزمی گور و ئیسماعیل شەنگولیان کرد کە بەهۆی دۆزی کۆبانێ گیراون.

سەرەتا ئایدەنیز ڕایگەیاند ئەم بڕیارانە قڕکردن و کۆمەڵکوژی دیموکراسیین و لە تەواوی زیندانەکان گۆشەگیری هەیە، بەهۆی گۆشەگیرییەوە هەڤاڵەکانمان بایکۆتیان کردووە و دیدار ئەنجام نادەن، ئێمە تەنها لەگەڵ سێ هەڤاڵ وەک نوێنەر کۆبووینەوە.

ئایدەنیز سڵاوی زیندانیانی گەیاندە هەمووان و و گوتی: "هەڤاڵانمان لە زیندان گوتیان: "وەک چۆن ئەوکات خاوەنداریمان لە کۆبانێ کرد، ئەمڕۆش بەهەمان هۆشیاری و باوەڕەوە خاوەنداری لە کۆبانێ دەکەین"، دەمانەوێت بە ڕای گشتی ڕابگەیەنین، ئێمە مۆراڵمان لەوان وەرگرت".

پاشان سەزای تەمەلی ڕایگەیاند کردنەوەی دۆزی کۆبانێ قووڵکردنەوەی قەیرانەکان و ڕێگرییە لە دیموکراسی، نەیارێتییە بەرامبەر گەلی کورد و هەدەپە، سەپاندنی گۆشەگیرییە، گوتی: "لەڕێگەی ئەم دۆزەوە دەیانەوێت خۆیان لە چارەسەری پرسی کورد بدزنەوە. هەڤاڵانمان بۆ ئازادی و دیموکراسی تێکۆشان. ئێمە بە هۆشیاری چارەسەری پرسی کورد تێکۆشانمان گەیاندە ئەمڕۆ و بەردەوامیش دەبێت".

سەزای تەمەلی بانگەوازی لە جڤاک کرد لەپێناو ئاشتی و یاسا و دیموکراسی تێبکۆشن، گوتی: "ئێستە کاتی ئێوەیە، ئێستە کاتی بەرخۆدانە دژی بڕیارەکانی ئەم دۆزە".