سەرۆکی پێشووی ئاکەپە بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

زانراوە کە کورشات کلچ سەرۆکی پێشووی ناوچەی یۆزگاتی ئاکەپە، لە ٧ی ئایاردا لە ئەنجامی هەڵمەتێک دژی مادەی هۆشبەر بە بۆنەی تریاکەوە دەستبەسەر و دواتر دەستگیرکراوە.

لە ٧ی ئایار لە ٥٢ شاردا لە ژێر ناوی 'مادەی هۆشبەر-١٥' هەڵمەتێک ئەنجامدرا. بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی بیرگوون، کورشات کلچ، سەرۆکی پێشووی ناوچەی یۆزگاتی ئاکەپە، لە ئەنجامی ئەو هەڵمەتەدا بە بۆنەی ماددەی هۆشبەری تریاک دەستبەسەر و دواتر دەستگیر کراوە. بەپێی ئامارەکانی پۆلیس لە دوایین هەڵمەتدا ١٠ کەس دەستگیرکراون.

شایانی بیرهێنانەوەیە کە ٣ ساڵ پێش لە گرتە ڤیدیۆییەکانی کلچ ئاکەپەیدا ئاشکرا بوو، کە کلچ بەهۆی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەری تریاکەوە لە ژوورەکەی خۆیدا بێهۆش بووە، دواتر کلچ ئیدیعای ئەوەی کردبوو کە گرتە ڤیدیۆییەکان ڕاستەقینە نین.