سیاسەتمەداران لە دێرسیم: کاتی مەزنکردنی بەرخۆدان و پشتیوانییە
نوێنەری پارتە سیاسییەکان لە دێرسیم لە چالاکی دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە قسەیان کرد، دووپاتیان کردەوە، دژی کودەتای دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە کاتی مەزنکردنی بەرخۆدانە.
نوێنەری پارتە سیاسییەکان لە دێرسیم لە چالاکی دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە قسەیان کرد، دووپاتیان کردەوە، دژی کودەتای دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە کاتی مەزنکردنی بەرخۆدانە.
هاوسەرۆکانی گشتی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار و کەسکین بایندەر، سەرۆکی گشتی ئەهەپە هاکان ئۆزتورک، هاوسەرۆکی گشتی ئەسەپە موراد چەپنی، سەرۆکی گشتی پارتی مرۆڤ و ئازادی محەمەد کاماج، جێگری سەرۆکی گشتی ئەمەپە سەڤدا کاراجا، شاندی جەهەپە و هێزە دیموکراسیخوازەکان لە پارکی سەید ڕەزا کۆبوونەوە و دەستبەسەراگرتنی شارەوانی دێرسیم و پولوریان شەرمەزار کرد.
جێگری سەرۆکی گشتی ئەمەپە، سەڤدا کاراجا ڕایگەیاند دێرسیم هەرگیز سەری نەوی نەکردووە، با پێکەوە سیستەمی تاڵانکاری بگۆڕین و قەیوم بنێرینەوە، کاتی ئەوەیە هەموو ئۆپۆزیسیۆن و هەموو ئازادی و یەکسانیخوازان پێکەوە تێبکۆشن.
"خوشک و برایەتی پێویستی بە یەکسانییە"
سەرۆکی گشتی ئەهەپە، هاکان ئۆزتورک ڕایگەیاند پێویستە دەنگی گەلی کورد و گەلی تورک وەک یەک بێت، گوتی: "بۆ ئاشتی و خوشک و برایەتی پێویستە زمانی کورد و تورک یەکسان بێت.بۆ خوشک و برایەتی پێویستە دیموکراسی و یەکسانی هەبێت".
"لەسایەی بەرخۆدانەوە ماوینەتەوە"
هاوسەرۆکی گشتی ئەسەپە، موراد چەپنی گوتی: "لەسایەی بەرخۆدان ئەم ڕۆژانە دەژین. گەلی دێرسیم سەر دەبەخشێت، بەڵام سەر نەوی ناکات. هەرگیز سەر بۆ یارییەکانتان نەوی ناکات". هەروەها جەختی کردەوە لەسەر گرنگی یەکگرتن دژی فاشیزم.
"قەیوم کودەتایە دژی مافی هەڵبژاردنی گەلی کورد"
هاوسەرۆکی سەیەکەپە فەرای مەردئۆغلو گوتی: "قەیوم کودەتایە دژی مافی دەنگدان و هەڵبژاردنی گەلی کورد. وڵاتەکەتان شێواند. ناتوانن وڵات بەڕێوەببەن، بە دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکان دەتانەوێت درێژە بە تاڵانی بدەن. هەرگیز ڕێگە بەمە نادەین".
جەختی کردەوە بە تێکۆشانی هاوبەش قەیوم دەنێرنەوە، قەیوم دەچێت و دێرسیم سەردەکەوێت.
"لە هەموو لایەک کودەتا دەکەن"
پەرلەمانتاری جەهەپە سەزگین تانریکولو ڕایگەیاند قەیوم کودەتای سیاسییە، لە هەموو شوێنێک ئەم کودەتایە دەکەن، قەیوم پشتگوێخستنی مافی دەنگدان و هەڵبژاردنە، فاشیزمە، گوتی: "دەبێت دژی ئەمە یەکگرتن بەهێز بکەین و بەرخۆدان بکەین".
"گەر هەموو پێکەوە بەرخۆدان بکەین، ڕزگار دەبین"
سکرتێری گشتی کەسک سەڤگی یەڵماز ڕایگەیاند ئەگەر دیموکراسی نەبێت ژن و کرێکارانیش ناتوانن وەک مرۆڤ بژین و تێبکۆشن، گوتی: "ڕژێمێکی قەیوم هەیە. نەمانتوانی ڕۆژهەڵاتی وڵات لەمە تێبگەیەنین تا ئەوکاتەی لە ئەسەنیورت قەیوم دانرا، ئەوکات تێگەیشتن. دژی قەیوم تێدەکۆشین. ڕزگاری بە تەنها نابێت، یان هەمووان، یان هیچ کەس".
"پارێزگار داگیرکەرە"
هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم بیرسەن ئۆرهان گوتی: "بە پارێزگاری داگیرکەر کە بینای ئێمە داگیرکردووە دەڵێم "ئێوە بەرامبەر کورد و عەلەویی و هاوپەیمانیی دێرسیم و ئێمەی ژنان کە دەڵێین "ژن ژیان ئازادی" شکست دەهێنن.