سیمپۆزیۆمی پشتیوانی لە زیندانیان: پێویستە گۆشەگیری ئیمراڵی هەڵبگیرێت
لە بەشی کۆتایی سیمپۆزیۆمی نێونەتەوەیی پشتیوانی لە زیندانیان لە لەندەن، تیشکخرایەسەر تێکۆشانی هاوبەش دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
لە بەشی کۆتایی سیمپۆزیۆمی نێونەتەوەیی پشتیوانی لە زیندانیان لە لەندەن، تیشکخرایەسەر تێکۆشانی هاوبەش دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
لە سیمپۆزیۆمەکەدا تیشکخرایەسەر کاریگەری گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوین و گوترا: "بۆ لەناوبردنی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی، پێویستە هێڵێکی تێکۆشانی نێونەتەوەیی بنیات بنرێت".
کۆتایی سیمپۆزیۆمی نێونەتەوەیی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی لە لەندەن بە ناونیشانی "زیندانیانی سیاسی و گۆشەگیری لە تورکیا و کوردستان" بەردەوام بوو. دانیشتنەکە بە یادکردنەوەی ئیبراهیم کایپاکایا و حەقی قەرار و ئەو ٤ شەهیدەی لە زیندانی ئامەد ئاگریان لە جەستەیان بەردا دەستی پێ کرد.
لە دانیشتنی یەکەمدا لە نووسینگەیە یاسای سەدە و پارێزەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مەزڵوم دینچ قسەی کرد، دووپاتی کردەوە زیندانیانی کورد بە بەرخۆدان هەموو سیاسەت و ئیرادەیەکی دەوڵەتیان پووچەڵ کردەوە و گوتی: "زیندانیان بە ڕۆژووی مردن و ئاگر بەردان لە جەستەیان، سیاسەتی ڕژێمی کودەتایان پووچەڵکردەوە".
دینچ تیشكی خستەسەر گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سیستەمی ئیمراڵی بە سیستەمی ئەشکەنجە ناوبرد، هەروەها ئاماژەی کرد بە سەردانەکانیان بۆ سی پی تی و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و هەوڵەکانیان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری.
دینچ ڕایگەیاند بۆ هەڵگرتنی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری سەر زیندانیانی سیاسی و بەتایبەت ئیمراڵی، پێویستە هێڵێکی تێکۆشانی نێونەتەوەیی بنیات بنرێت.
هەروەها گوتی: "شکاندنی گۆشەگیری دەبێتە مایەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین، بۆ ئەوەی بەڕێز ئۆجالان ڕۆڵی خۆی بگێڕێت پێویستە هەلومەرجەکان بگۆڕێت. شکاندنی گۆشەگیری دەبێتە مایەی پێشکەوتنی دیموکراسی و ئاشتی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین. بۆ ئەمەش دەبێتە تێکۆشانمان مەزن بکەین".
ئەوانەی دژی سیستەمەکە دەوەستنەوە بە "تیرۆریست" ناودەبرێن
کۆمەڵناس لە زانکۆی کامبریج جێفری مێلی تیشکی خستەسەر واتای تێکۆشانی ئازادی کورد و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاماژەی کرد بە بەکارهێنانی پێناسەی "تیرۆریزم" لەلایەن دەوڵەتانەوە، ئاماژەی بەوە کرد پەکەکە دژی فەرمان و قڕکردنی گەلەکەیان تێدەکۆشن، کەچی وەک "ڕێکخراوی تیرۆریستی" لەلایەن دەوڵەتەوە پێناسەدەکرێت.
هاوکات ئاماژەی بەوە کرد دەوڵەت بەوەشەوە ناوەستێت، سیاسەتمەدار و چالاکوانانی سیاسی زیندانی دەکات، هاوشێوەی زیندانیکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپە دەمیرتاش و یوکسەکداغ.
عەبدوڵا ئۆجالان قارەمانانە بەرخۆدان دەکات
جێفری ڕایگەیاند کلیلی چارەسەری ئاشتیانە لە بواری نێونەتەوەیی تەنها بە وەستاندنی "تیرۆریزەکردن"ی تێکۆشانی ئازادی دەبێت و گوتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرامبەر ڕەوشی نامرۆڤانە کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دەستی پێ کرد قارەمانانە بەرخۆدانی کرد و هێشتاش بەردەوامە.
جێفری ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تەنها ڕێبەری پەکەکە نییە، بەڵکو ڕێبەری گەلی کوردە و هاوشێوەی ماندێلا بۆ پرۆسەی ئاشتی کاراکتەرێکی گرنگە. ئەگەر دەوڵەتی تورک واز لە قڕکردنی کوردان بهێنێت، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبێتە هێزی هەرە گرنگی پرۆسەی ئاشتی.
پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان (تەسەپە) باقی سەلجوق تیشکی خستەسر گرنگی یەکگرتن و تێکۆشانی نێونەتەوەیی بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری.
نوێنەری ئەوروپای کۆمیتەی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی نێونەتەوەیی، سولەیمان گورجان تیشکی خستەسەر چەوساندنەوە و کۆمەڵکوژی و ترساندن بەرامبەر بزووتنەوە سیاسییە شۆڕشگێڕ و چەپ و کورد و سۆسیالسیتەکانی تورکیا، ئاماژەی کرد بە گرنگیی هێڵی تێکۆشانی هاوبەش و گوتی: "زیندانیانی سیاسی بۆ دیموکراسی و ئازادی و یەکسانی تێدەکۆشن، وەک دوژمن دەبینرێت و یاسای دوژمنیان بەسەردا دەسەپێنرێت. گرنگە دژی ئەمە تێکۆشانی هاوبەش پێش بخرێت".