سزای زیندانی ٦ سال و ٣ مانگ بەسەر دوو هاوسەرۆکی شارەوانی هەدەپەدا سەپێندرا

دادگای تورک سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەر نیلوفەر ئەلیک ییڵماز هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەر و گوڵستان ئونجو هاوسەرۆکی شارەوانی ستەورێدا بڕێ.

دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی تورک نیلوفەر ئەلیک ییڵماز هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەر و گوڵستان ئونجو هاوسەرۆکی شارەوانی ستەوری لە پۆستەکانیان دوور خستەوە، دووەمین دادگای سزا قورسەکانی مێردین، دانیشتنی دادگاییکردنیانی بەڕێوە برد. هاوسەرۆکی شارەوانیەکان بەشداریان لە دانیشتنەکەدا نەکرد، بەڵام پارێزەرەکانیان ئامادە بوون.

لە دانیشتنەکەدا دوای خوێندنەوەی بەڵگەکان، داواکارەکە داوای کرد سزاکەی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان پەسەند بکرێت. پارێزەر ئازاد یڵدرم لەدژی داواکار مافی قسەکردنی وەرگرت.

دواتر پارێزەری ئەرداڵ کوزو قسەی کرد و رایگەیاند کە زۆربەی بەڵگەکان ناراستن.

پارێزەر نەجات چیرای باسی لە قسەیەکی وەزیری بانگەشەی هیتلەر کرد کە دەڵێت ' درۆیەک چەندێک گەورە بێت، ئەوەندە جێگەی متمانەیە" و وتی، " هەموو بەڵگەکانی نێو دۆسیەکە درۆن."

پارێزەر فەرهاد ئیبراهیم ئۆغلۆش باسی ئەوەی کرد کە لێپرسینەوەکە بە تەواوی دژی هەدپەیە و دادگا تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی نەناوە.

پارێزەر شێخموس تەکینیش داوای کرد ئونجو ئازاد بکرێت.

سەپاندنی سزای زیندان

لیژنەی داد لە سکالای ساڵی ٢٠١١دا کە لەدژی ئەلیک کرابووەوە، بڕیاری ئازادکردنی ئەلیکیدا، بەڵام لە دۆسیەکی دیکە کە بە ئەندامێتی رێکخستن تۆمەتبار کراون، سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگی زیندانی بەسەر ئونجو و ئەلیکدا سەپاند.

ف.ق