تەمەلی: گۆشەگیری و شەڕ بەردەوامە بۆیە ئاشتی و پاشەکەوت نایەتە ئاراوە
سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی سەزای تەمەلی ئاماژەی بەوەدا، لە کاتێکدا شەڕ و گۆشەگیری دەگوزەرێت، هیچ کاتێک ئاشتی و پاشەکەوتێکی ئابووری نایەتە کایەوە.
سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی سەزای تەمەلی ئاماژەی بەوەدا، لە کاتێکدا شەڕ و گۆشەگیری دەگوزەرێت، هیچ کاتێک ئاشتی و پاشەکەوتێکی ئابووری نایەتە کایەوە.
سەرۆک فراکسیۆنی پارتی یەکسانی دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) سەزای تەمەلی لە پەرلەماندا پەیوەست بە مژارە گەرمەکانی ڕۆژەوە قسەیکرد و باسی لە کاریگەرییەکانی گۆشەگیری و بەردەوامی شەڕکرد لەسەر نەهاتنە ئارایی ئاشتی و پاشەکەوتەوە لە بودجە.
تەمەلی لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە دادگەری کرد و وتی: "گەر بڕیارە ئێوە پاکێجێکی دادوەری ئامادەبکەن کە لە خزمەتی دادگا و سەرەوەریدا بێت، وەک هەنگاوی سەرەتا پێویستە ئێوە دەوڵەتی یاسایی دامەزرێنن. گەر ئێوە ویستی هەنگاوێکتان هەیە؛ ئەوە بۆ ئاشتی، ئاشتی سیاسی، ئابووری و جڤاکی هەنگاو بنێن. تورکیا پێویستی بە ئاشتییە. بۆ ئەمەش خاڵی سەرەتای سیاسی خۆی دەستپێرێت بە ٢٥ ساڵ پێش ئێستا، دەگەڕێتەوە بۆ ١٩٩٩. دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاوارتە لە دوورگەی ئیمراڵی. بۆیە هەتا ئەم خاڵە سەرەتایی و بنەڕەتییە بە کۆتا نەهێنرێت، هەتا کۆتایی بە گۆشەگیری نەهێنن و بەڕێز ئۆجالان وەک موخاتب نەبینن ئەوا هیچ ئیمکانێکی ئاشتی سیاسی لە تورکیادا نیە. کاتێک لە یاسای تورکیا دەڕوانین، ئەوە دەبین هەمووی بە گوێرەی بەڕێز ئۆجالان و درێژەدانە بە سیاسەتی گۆشەگیری ئیمراڵی. بە مەرامی ئەوەی پرسەکانی کورد بەشێوەیەکی دیموکراسی چارەسەر نەکرێت، بەو شێوەیە دەجوڵێنەوە. ئایە لە دۆخێکی لەم شێوەیەدا وڵاتێکی دیموکراسی و دەستورێکی بنەڕەتی پێکدێت؟ بێگومان نەخێر پێکنایەت.
دواتر تەمەلی باسی لە دۆزی کۆبانێ کرد و وتی: ڕای گشتی لە چاوەڕوانی ئەوەدایە تەواوی زیندانیانی ئەم دۆزە بەربدرێن. چونکە خۆی لە خۆیدا ڕووداوەکە پلانگێڕێیە. هەرکەسێک لە دۆسیەکە بڕوانێت لەمە تێدەگات. پیویستە ئەم دۆزە پلانگێڕییە کۆتایی پێبهێنرێت."
لە کۆتایدا تەمەلی باسی لە کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر نەهاتنە ئارای ئاشتی و پاشەکەوتی ئابوورییەوە کرد و ئاماژەی بەوەدا هەتا هەنگاو بۆ ئاشتی نەنێن، ناتوانن بودجە و ئابووری پاشکەوت بکەن. هەتا ئێوە ڕۆژێک لە ئامەد و ڕۆژێک باکوری عێراق و ڕۆژئاوا بۆردوومانکەن ئەوە زیاتر ئابووری ئەم وڵاتە بەرەو لە ناوچوون دەچێت.