تەمەلی: لە ئیمراڵیدا ئەشکەنجەیەکی قورس بەڕێوەدەبرێت

سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی سەزای تەمەلی وتی: "ئەو گۆشەگیرییەی ماوەی ٢٥ ساڵە لە گرتووخانەی ئیمراڵیدا بەسەر بەڕێز ئۆجالاندا سەپێنراوە، ئەشکنجەیەکی هێندە گەرورەیە کە لە جیهاندا لە شێوەی نەبینراوە."

سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی سەزای تەمەلی لە ئەنجومەنی نوێنەراندا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و هەڵسەنگاندی بۆ ڕۆژەڤەکان کرد.

لە سەرەتای قسەکانیدا تەمەلی تیشکی خستەسەر کودەتاکەی بۆلیڤیا و باسی لەوەکرد کە لەگەڵ حکومەتدان و لە دژی کودەتای سەربازیین.

لە درێژەی قسەکانیدا تەمەلی باسی لەوەکرد لە تورکیادا ئەشکنجەی زۆر هەیە و وتی: "بە تایبەت لە گرتووخانەکاندا ئەشکەنجە هەیە. لە گرتووخانەکاندا لە ئاستێکی زۆر بەرز و جدیدا مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێت. سەبارەت بەم بابەتە هیچ هەنگاوێک نەنراوە و سەرڕاست نەکراوەتەوە. لە کۆبوونەوەماندا لەگەڵ وەزارەتی داد دا چەندین جار ئەم بابەتەمان باسکردووە و کردوومانە بە ڕۆژەڤ، بەڵام وەزارەتی داد هیچ گرنگی پێنەداوە. لە زیندانەکاندا ئەشکەنجە، زیاندانی نەخۆش، زیندانی بەتەمەن هەیە. هەموو ئەمانەش پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە و لە تورکیادا ئەنجام دەدرێت."

سەرچاوەی کۆتایهێنان بە ئەشکەنجە لە ئیمراڵییە

لە کۆتایی قسەکانیدا تەمەلی سەرنجی خستەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و ئاماژەی بەوەدا سەرچاوەی بنەڕەتی هەموو کردەوەیەکی ئەشکەنجە لە تورکیادا گۆشەگیری ئیمراڵیە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "ماوەی ٢٥ ساڵە گۆشەگیرییەکی سەخت بەسەر بەڕێز ئۆجالاندا سەپێنراوە، ئەمەش گۆشەگیرییەکی قورسە لە هیچ جێگەیەکی دیکەی جهیاندا لە شێوەی نیە. ئەم گۆشگیریکردنە بەردەوامی هەیە. کاتێک بە وەزارەتی داد دەڵێین گۆشگیری بەردەوامە، دەڵێت 'گۆشەگیری لە تورکیادا نیە'. هەڵبەتە ٤٠ مانگە گۆشەگیری بەشێوەیەکی قورس هەیە، هیچ زانیارییەک لە بەڕێز ئۆجالانەوە وەرناگیرێت، بەتەواوی لە هەموو جۆرە پەیوەندیەک دابڕێندراوە. نیگەرانیەکانمان لەبارەی دۆخی تەندروستییەوە زیاتر دەبن. بۆیە ئەشکەنجەدان لەم وڵاتەدا هەیە و ڕێگەی کۆتایهێنان بە ئەشکەنجەش بە ئیمراڵیدا تێپەڕدەبێت."

سەزای تەمەلی بانگەوازی بۆ گردبوونەوەکەی ٢٩ی حوزەیرانی کارتالی ئەستەنبول کرد.