وتەبێژی یەپەگە: تەمەنی هیچ ئەندامێکمان لە ١٨ ساڵ کەمتر نییە

نوری مەحمود وتەبێژی یەپەگە رایگەیاند، هەندێک کەس دەیانەوێت شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕەش بکەن و لەدژی یەپەگە شەڕێکی تایبەتی قێزەون بەڕێوەدەبەن و وتی، "ئێمە لە چوارچێوەی پڕۆتۆکۆڵی نێودەوڵەتی دەجووڵێینەوە و تەمەنی هیچ ئەندامێکمان لە ١٨ ساڵ کەمتر نییە."

نوری مەحمود وتەبێژی فەرمی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) وتی، ئەو بانگەشانەی کە هەندێک لایەن بڵاوی دەکەنەوە و دەڵێن، قەسەدە منداڵی خوار ١٨ ساڵ بەشداری ڕیزەکانی دەکات، درۆیە و یەپەگە بەپێی پرۆتۆکۆلی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئیمزای کردووە، دەجوولێتەوە.

نووری مەحمود بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار قسەی کرد و رایگەیاند، شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریا لە سەر ئاستی هەرێمی و هەموو جیهان لە قۆناغێکی گەورەدایە و لە تێکۆشانی شۆرشگێری مرۆییدا لەسەر ئاستی جیهان پێشەنگە و وتی، "لەبەرئەوە لەدژی گەلی ڕۆژئاوا و باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، پرۆپاگاندەی رەشکردن و شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبریت."

'ئامانجی ئەو لایەنانە، ڕەشکردنی تێکۆشان و شۆڕشە'

نووری مەحمود باسی ئەوەشی کرد، ناوەندەکانی شەڕی تایبەت لەم دواییانەدا تەئکید لەسەر بابەتی منداڵان لە ڕیزەکانی شەڕڤاناندا دەکەن و وتی، "ئامانجی ئەو هەنگاوانە، ڕەشکردنی تێکۆشان و شۆرشە کە لەساڵانی ڕابردوودا ئەنجامدرا و گورزوەشاندنە لە دەزگاکانی ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا."

وتەبێژی یەپەگە لەبارەی بانگەشەی سەر منداڵان وتی، "منداڵان داهاتووی کۆمەڵگا و هەرێمەکەن. نابێت بەپێی مەزهەب، نەتەوە، ناسنامە و کەلتور لەگەڵیان بجوولێنەوە. لەبەرئەوە نابێت کەس نزیکی منداڵانی ١٨ ساڵ ببێت. هەرێمەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەم شێوەیە لەگەڵ منداڵان دەجوولێنەوە و بەپێی کەلتور و بەهاکانی کۆمەڵگای ئەخلاقی پەروەردە دەکرێن."

نووری مەحمود دەشلێت، "ناوەندەکانی شەڕی تایبەت هەوڵ دەدەن بە هەموو ڕێگایەک تێکۆشانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕەش بکەن. یەکێک لەو ڕێبازانە، پرسی منداڵانە. بە بڵاوکردنەوەی ئەو بانگەشانە هەوڵ دەدەن کە مەرامەکانیان جێبەجێ بکەن. لەبەرئەوەش پێویستە گەلەکەمان هوشیار بێت و لەبەرانبەر ئەو سیاسەتانە ئاگادار بێێت."

منداڵان دواڕۆژن

وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل تەئکیدی کردەوە، یەپەگە و یەپەژە لەسەراتەوە و تا ئێستا ڕێکخستنکردنی کۆمەڵگا و بۆچوون و ئەو پەرسپەکتیڤەی وەک بناغە وەرگرت و وتی، "یەکەکانمان بەپێی بەها، بۆچوون و پەرسپەکتیڤی کۆمەڵگا، لەگەڵ هەموو بابەتەکان دەچووڵێنەوە، لە هەموو هەرێمەکانی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا، منداڵان لە تیرۆر، فاشیزم و زوڵم دەپارێزن. تا ئێستا بۆچوونی هێزەکانمان، بەرانبەر هەزاران منداڵ و خانەوادەی داعشەکان بۆچوونێکی مرۆییە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەباشی ئەم پرسە دەزانێێت."

نووری مەحمود ڕاشیگەیاند، دەزگاکانی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەرانبەر هەندێک دۆخ کە منداڵان لە کۆمەڵگا دەردەکەون، هەڵوێستی مرۆڤی پیشان دەدەن یان کە منداڵان لەناو خانەوادەکانیان هەڵدێن، بە هەموو شێوەیەک هاوکاریان دەکەن و وتی، "پێویستە کۆمەڵگاکەمان بە باشی ئەوە بزانێت کە منداڵان بۆ ئێمە بەهایەکی گەورەن و منداڵان بەردەوامی بەهاکانی کۆمەڵگا و وڵاتمانن. لەبەرئەوەش پێویستە بەپێی بەها و پرەنسیپی خانەوادە و کۆمەڵگا و شۆڕشگێری دروست گەورەبکرێن و پێویستە لەناو خانەوادەی خۆیان بن و بەردەوامی بە خوێندن بدەن.

نووری مەحمود ئەوەی خستەڕوو کە ڕژێم بۆچوونێکی بڵاوکردوەتەوە و وایکرد کە لەناو شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ناهاوسەنگیەک دروست ببێت و وتی، "زۆر خانەوادە بەهۆی توندوتیکی خانەوادەکانیان هەڵدێن."

'منداڵان کەوتنە ژێر کاریگەری کەسایەتیە شۆڕشگێرەکان'

وتەبێژی یەپەگە راشیگەیاند، بەشێکی زۆری منداڵان، کەوتنە ژێر کاریگەری کەسایەتیە شۆرشگێرەکان لەناو شۆرشدا و دەیانەوێت بەشداری لە ڕیزەکانیان ببن و وتی، "بە دەیان، یان بە سەدان منداڵی هەوڵیاندا بەشداری لە ڕیزەکانی یەپەگە، یەپەژە و قەسەدەدا بکەن. ئێمە بە هاوکاری بەرێوەبەرایەتی خۆسەر هەوڵماندا، ئەم پرسە چارەسەر بکەین.

منداڵانی هەرێمەکە زۆر ناخۆشی دەچێژن و یەکەکان و هێزە سەربازیەکان، لەگەڵ دەزگاکانی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کۆمەڵگا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن کە چارەسەریەک بۆ ئەو منداڵانە بدۆزنەوە کە بەهۆی توندوتیژی خانەوادەکانیان هەڵدێن و بەشداری ڕیزەکانی شۆرشدا دەکەن. بەپێی رێکەوتنە نێودەوڵەتیەکان، دەزگاکانی پەروەردە و فێرکردن بۆ منداڵانی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرانەوە، ئەو مندالانە بە چاودێری بەرێوەبەرایەتی خۆسەر و نەتەوە یەکگرتووەکان پەروەردە دەکرێنو فێردەکرێن."

'لەناو هێزەکانماندا هیچ منداڵێکی خوار تەمەن ١٨ساڵ نییە'

وتەبێکی فەرمی یەپەگە ئاشکراشی کرد، هێزە سەربازیەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕێگا نادەن منداڵان بەشداری بکەن و وتی، "لە سیستم و گرێبەستەکانماندا منداڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ قبوڵ ناکرێن. ئەو منداڵانەی دێنە لای ئێمە، ئێمە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریان دەکەن و ئەوانیش بەپێی بارودۆخی گونجاو، پەروەردەیان دەکەن."

نووری مەحمود باسی ئەوەی کرد، لایەنەکانی وابەستەی ناوەندەکانی شەڕی تایبەت، پرسی منداڵان بەکاردەهێنن و ئەم پرسە بۆ ڕەشکردنی بەها و پرەنسیپەکانی شۆرش و سیستمی دیموکراتیکی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەکاریان دەهێنێت و وتی، "ئەو لایەنانە دەیانەوێت دەستکەوتەکان کە بە خوێنی ١١ هەزار شەهید و زیاتر لە ٢٢ هەزار بریندار بەدەست هاتووە، ڕەش بکەن. ئەو لایەنانە، نەک بە تەنها پرسی منداڵان بۆ هێرش و ڕەشکردن بەکاردەهێنن، هەروەها پرسی گەنجانیش بەکاردەهێنن، بۆئەوەی بکەوتنە ژێر کاریگەری سیاسەتەکانیان. وەک بڵاوکردنەوەی مادەی هوشبەر و کاری نائەخلاقی کە بەتایبەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەنجامی دەدات."

نووری مەحمود باسی ئەوەی کرد، پێویستە هەموو کەسێک بە تایبەتی خانەوادەکان بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن و منداڵەکانیان بە شێوەیەکی تەندروست و بەپێی بەها و پرەنسیپەکانی شۆرش و فیداکاری پەروەردە بکەن، لەبەرئەوەی هەرێمەکە لەناو قۆناغێکی مێژووییدایە.

قەسەدە لە تەموزی ٢٠١٩دا لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان و شەڕی چەکدار، رێکەوتنێکی هاوبەشی ئیمزا کرد، بۆ ئەوەی منداڵانی هەرێمەکانی سەر بە خۆسەری دیموکراتی بپارێزرێن.

ف.ق