یەکەمین چالاکوان دژبە داگیرکردنی ڤیێتنام گیانی لەدەستدا

لە وڵاتی سوید ، دژبەری ئیمپریالیزم و دۆستی گەلان سکۆڵد پەتەر ماتیس کە لەلایەن هێزە شۆرشگێڕ و پیشکەوتوەکانەوە دەناسرێت، لە ستۆکهۆڵم لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.

سکۆد پەتەر کە لەساڵی ١٩٣٧ لە ستۆکهۆلم لەدایکبووە، کوڕی بچووکی نووسەری سویدی هەنی پەتەرە. کارو خەباتی سیاسی خۆی لە ناو پارتی کۆمۆنیست بەردەوامکرد.

ماتیس ساڵی ١٩٦٥ لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید لە دژی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چالاکی ئەنجامدا و بەو شێوەیە لە تەواوی وڵات ناسرا. بە تەنیاای لە دژی ئەمریکا چالاکیی ئەنجامدا و نووسراوەی " ئەمریکا لە ڤیتنام بۆدەرەوە" ی بەرزکردەوە.

ماتیس کە لەلایەن هێزە چەپ و پیشکەوتن خوازەکانەوە دەناسرێت، بۆ دژبەرانی ئیمپریالیزم، دۆست و بنەماڵەکەی، مردنی بووە جێگەی خەمگینی.

کوڕەکەی لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی ئافتۆن بلادەت وتی، " مردنی هەم بۆ بنەماڵە و هەمیش دۆستەکانی بووەتە هۆی خەمگینییەکی مەزن."

ک-ش