یەکینەکانی تۆڵە لە ئیزمیر و ئێلح چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید بارگیران ئەرکەندی رایگەیاند، لە ئیزمیرو ئێلح چالاکیان ئەنجامداوە.

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید بارگران ئەرکەندی ئاماژەی بەوەکرد، لە بەرانبەر عەقڵیەتی دەوڵەت کە دەیەوێت گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئاسایی بکاتەوە، لە هەموو جێگایەک چالاکی دەکەن.

یەکینەکانی تۆڵە وتی،" ئێمە دەماری ژیانیان وشک دەکەینەوە. لەسەر ئەم بناغەیە بەرخۆدانی خۆمان فراوان دەکەین و لە هەموو کاتێک زیاتر لەسەر بڕیارەکانمان سوورین."

بەپێی راگەیەنراوەکە، لەسەر شوراکانی کادیفەلاکی ئیزمیر پانکارتی 'ئێمە بە رۆحی رەخشان و رۆناهیەکان ئاگری تۆڵە گەش دەکەین' ، 'بێ سەرۆک ژیان نابێت' و ' بژی پەکەکە' یان هەڵواسی، لە زۆرگەڕەک لەدژی گۆشەگیری لەسەر دیوارەکان دروشمیان نووسی.

لە راگەیەنراوەکەدا دەگۆترێت، ٤ی نیسان لە ١٨ی شوێن، فیشەکی هەوایی تەقێنران و رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد پیرۆز کرا.

یەکینەکانی تۆڵە گوتی،"  هێزەکانی رژێم کە بۆ دەستوەردان هاتبوون، رووبەرووی وڵامی هەڤاڵانمان بوونەوە و کاتێک دوژمن کشایەوە، گەنجان رێپێوانیان ئەنجامدا."

لە دژی پارکی توپراش کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە رووی داراییەوە لەسەر پێ دەهێڵێتەوە و بووەتە ناوەندێکی بریاری قڕکردنی گەلەکەمان، چالاکی ئەنجامدرا. چالاکیەکە بە تەکنیکێکی تایبەت  ئەنجامدرا و ناوچەکەیان کردە خوڵێمێن.

لەدژی خاڵی ئەمنی بە تەقەمەنی دەستی چالاکی ئەنجامدرا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

لە گەڕەکی پەتڕۆڵکەنت لەدژی گروپێک تلیاکفروش چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا کەسێک بەناوی یاسین سزادرا.

لە گەڕەکی ١٩ی ماییس فرۆشیارانی تریاک  و تەکسیجیەک چالاکی ئەنجامدرا.

؛ە گەڕەکی یەشیلتەپە لەدژی ژمارەیەک کەس کە ئاگر دەکەنەوە و لە دەوریدا تریاک دەفرۆشن بە تەقەمەنی دەستی چالاکی ئەنجامدرا."

ف.ق