لە نامەکەى دایڤد سیسیلین و گاس بلراکس هاتووە، بەکارهێنانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە قەرەباغ، کوردستان، سوریا و لیبیا لە دژی سیاسەتەکانی دەرەوەی ئەمریکا و لە دژی پێوەرە نێونەتەوەییەکانی مافی مروڤە، بۆیە دەبێت وەک هەنگاوی یەکەم لە دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن حکومەتی ئاکەپەوە فرۆشتنی تەکنەلۆژیای درۆن بە تورکیا قەدەغە بکرێت.
ئەو دوو ئەندامەى کۆنگرەى ئەمریکا نامەکەیان بۆ ئەندامانی تری کۆنگرە ناردووە و ئەوانیش ئیمزایان کردووە و راشیانگەیاند، هاوکاریکردن لەو بابەتەدا بۆ سەرنج خستنە سەر هەڵسوکەوتەکانی تورکیا دەگەڕێتەوە و قەدەغەکردنی هاوکارییەکان بۆ تورکیا لەم دۆخەدا زۆر گرنگە.
لە نامەکەدا سیاسەتی دەرەوەی تورکیا بە هێرشبەر و رێگر لە بەردەم هەوڵەکان بۆ هاوسەنگی و ئاشتی لە ناوچەکەدا پێناسە کراوە. لە نامەکەدا داوا لە بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسانی تری ئەمریکا کراوە، کە لێکدانەوە بۆ ئەو دۆخە بکەن.
ژ.ت