ئەنجومەنی ژنانی دەبەپە: تا ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەکانمان بەردەوام دەبێت

وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەبەپە، بێریڤان باخچەچی ڕایگەیاند، " چالاکییەکانمان تا ئازادی جەستەیی کاک عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبێت" و سڵاوی لە بەرخۆدانی زیندانییەکان کرد.

بێریڤان باخچەچی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی پارتی هەرێمە دێموکراتیکەکان (دەبەپە)، لە نووسینگەی ڕاوێژکاری ناوەندی گشتیی پارتەکەی لە ئامەد، هەلسانگاندنی بۆ پێشهاتەکانی ڕۆژ کرد.

باخچەچی وتی: "پێویستە ئەو توندوتیژی و میلیتاریزیەی کە لە سەدەی ٢١ لە زیادبووندایە ببینرت؛ جیاوازی لەگەڵ پارچە بوونی ژن و پیاو نییە و وتی: "مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و عەقڵییەتی پیاوسالاری، کە هێزی پێشەنگیەتی، لە هەمان کاتدا پشت بە ڕەگەزپەرستی و نەتەوەپەرەستی، ئایین و سیاسەتی شەڕی تایبەت و توندوتیژی دەبەستێت، هەوڵ دەدات کۆمەڵگا و بە تایبەتی ژنان لە سیستەمێکی نوێی پیاوسالاری بەکار بێنێ و درێژە بە بوونی خۆی بدات.

باخچەچی ڕایگەیاند کە زۆر ڕوونە کە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت لە کوردستان، پێش هەموو شتێک تێکۆشانی ڕێکخراوەی ژنان و گەنجان دەکاتە ئامانج .گرنگ نییە هێرشەکانی سەر ژنان لە کێ و لە کوێوە بێت، ئێمە بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی لە دژی ئەو هێرشانە دەوستینەوە، ئەمە ڕێبازی سەرەکیمانە، لەبەر ئەوەی دڵنیاین ئەو سیاسەتانە لە کوردستان بە ئەنقەست و سیستماتیک بەرێوە دەچن."

باخچەچی لەدرێژەی قسەکانیدا سەرنجی بۆ گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا و وتی: "زانراوە کە دەسەڵاتدارانی ئاکەپە و مەهەپە دەیانەوێت لە هەموو شوێنێکدا وەک سیستەمێک درێژە بە گۆشەگیریی ڕەها لە ئیمرالی بدەن، سەرەتا هەوڵ دەدەن ئەو سیستەمە لە هەموو، زیندان دواتر لە هەموو کۆمەڵگا بڵاو بکەنەوە. لە بەرامبەر ئەمەشدا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ' ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ دۆزی کورد'، هەڵمەتی  ئازادی دەستیپێکرد و بە هێزی ئەو هاوکارییە کۆمەڵایەتییەی کە لە ٨ی مارس، نەورۆز، هەڵبژاردنی ٣١ی ئاداردا ڕوویدا و لە وان، گەل بۆ پاراستنی ئیرادەیان بەرخۆدانی کرد، جەخت لەوە دەکەینەوە کە تا ئازادی جەستەیی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بە ئیرادە و تێکۆشانێکی مەزنەوە درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین.