یەپەسە: لە مێردین ٢ سیخوڕ سزادران

یەپەسە رایگەیاند، لە ٢٤ی ئەیلول لە مێردین ٢ کەس بەهۆی سیخوڕیکردن بۆ دەوڵەتی تورک سزادران.

بەپێی راگەیاندراوی یەپەسە، لەلایەن تیمەکانی وەڵامدانەوەى شەهید باگەڕ تۆڵەهەدان، شەوی ٢٤ی ئەیلول لە کاتژمێر ٠١:٣٠ دا لەسەر رێگای نسێبین – قۆسەر ٢ کەسی سیخوڕ سزادران. یەکێکیان ناوی عەبدولحەلیم ئەلچی ئۆغڵویە و خەڵکی هەزەخە و ئەوی تریشیان ناوی فیراز خەلیلە و خەڵکی قامیشلۆیە و دانیشتوی نسێبین بوو.

یەپەسە رایگەیاندووە، ئەلچی ئۆغڵو و خەلیل لە نێوان نسێبین و قامیشلۆدا سیخوڕییان بۆ دەزگای سیخوڕیی دەوڵەتی تورک (میت) کردووە.

لە راگەیاندراوەکەى یەپەسەدا هاتووە، "عەبدولحەلیم ئەلچی ئۆغڵو و ئەوەى لەگەڵیدا بووە بە ناوی فیراز خەلیل قامیشلۆیی، کە دانیشتووی نسێبین بوو، بەهۆی خیانەتەکانیان بوو بوونە هۆی شەهیدبوونی گەریلایەک و لەبەر ئەوەش بۆ ماوەیەک خرانە ژێر چاودێری و دواتر لەلایەن تیمەکانی وەڵامدانەوەى شەهید باگەڕ تۆڵهەڵدانەوە سزا کران. ئەو چالاکییەمان لە شەوی ٢٤ی ئەیلول و لە کاتژمێر ٠١:٣٠ دا لەسەر رێگای نسێبین – قۆسەر ئەنجامدرا و لە کاتی چالاکییەکەدا ئەو دوو سیخوڕە لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا بوون بە ژمارە 06 CJB 82 .

عەبدولحەلیم ئەلچی ئۆغڵو و فیراز خەلیل لە کوردستان کۆنترایی، سیخوڕی و نۆکەرییان بۆ دوژمن دەکرد. عەبدولحەلیم ئەلچی ئۆغڵو و فیراز خەلیل خۆیان بە دڵسۆزی بزوتنەوەى ئازادیی کوردستان نیشان دەدا، بەڵام لە نێوان نسێبین و قامیشلۆدا سیخوڕییان بۆ میت دەکرد".

ژ.ت