ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار ١١٩ ڕۆژە بەردەوامە
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار ١١٩ ڕۆژە بەردەوامە. ئەندامانی یەکێتی ژووری ئەندازیار و بیناسازانی تورک سەردانیان کرد و ڕایانگەیاند تێکۆشانی بنەماڵەکە هیوابەخشە.
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار ١١٩ ڕۆژە بەردەوامە. ئەندامانی یەکێتی ژووری ئەندازیار و بیناسازانی تورک سەردانیان کرد و ڕایانگەیاند تێکۆشانی بنەماڵەکە هیوابەخشە.
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد لە ئەنقەرە ١١٩ ڕۆژە بەردەوامە.
ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی پەرلەمانتاری دەم پارتی فەرید شەنیاشار، چوونە بەردەم وەزارەتی داد و دیسانەوە ڕێگەیان نەدرا بچوونە نێو بیناکەوە. ئەندامانی یەکێتی ژووری ئەندازیار و بیناسازانی تورکی وان و ئامەد و مێردین و ڕحا و ئێلح سەردانی چالاکییەکەیان کرد.
هاوسەرۆکی لقی ئامەدی ژووری ئەندازیارانی کارەبا ئوفوق بوڵوت و سکرتێری دەستەی هەماهەنگی ئامەدی یەکێتی ژووری ئەندازیار و بیناسازانی تورک مەعسوم چیا کورکماز قسەیان کرد، پشتگیریان بۆ چالاکییەکە دەربڕی و ڕایانگەیاند تێکۆشانی بنەماڵەکە تێکۆشانی ئەوانیشە.
هاوسەرۆکی پێشووی ژووی بیناسازانی ئامەد شەرەفخان ئایدن تیشکی خستەسەر تێکۆشانی ئەمینە شەنیشار و گوتی: "هەڵوێست و تێکۆشانێکی نەپساوە ئەنجام دەدات. بۆ هەموو گەلەکەمان بۆتە هیوا".
پاشان ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیشاری کوڕی چوونە پەرلەمان.