ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە بەردەوامە: فاشیزم شکست دەهێنێت
لە چالاکییەکانی ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ دووپاتکرایەوە لە گردبوونەوەی سبەینێی جولەمێرگ پەیامی بەهێز دەدرێت.
لە چالاکییەکانی ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ دووپاتکرایەوە لە گردبوونەوەی سبەینێی جولەمێرگ پەیامی بەهێز دەدرێت.
ئێشکگری و ناڕەزایەتی دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ بەردەوامە.
ئامەد
چالاکییەکان لەبەردەم شارەوانی ئامەد و ١٣ شارەوانی ناوچەکان بەردەوامە.
هاوسەرۆکانی شارەوانی و ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان بەشداربوون. جەماوەر ئامادەکارییان کرد بۆ بەشداری لە گردبوونەوەکەی سبەی لە جولەمێرگ و درووشمی "جولەمێرگ هی ئێمەیە"یان بەرزکردەوە.
هاوسەرۆکانی شارەوانی ڕێزان و هاوڵاتیان لەبەردەم شارەوانی کۆبوونەوە، ڕێکخستنی جەهەپەی ناوچەکە سەردانی چالاکییەکەیان کرد. ڕێکخستنی جەهەپە گوتی دژی سیستەمی قەیومی فاشیستی ئاکەپە تێکۆشانی هاوبەش دەکەن و پشتیوانی لە دەم پارتی دەکەن.
لە چالاکی دانیشتنەکە درووشمی "جولەمێرگ هی ئێمەیە، شارەوانی ئێمەیە" بەرزکرایەوە.
ئێلح
چالاکی و ئێشکگری لەبەردەم شارەوانی ئێلح ٩ ڕۆژە بەردەوامە. پەرلەمانتاران و مەجلیسی دایکانی ئاشتی و ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکانی ناوچەکە بەشداربوون.
لە چالاکییەکەدا درووشمی "فشار ئێمە ناوەستێنێت" و "قەیوم دەڕوات، گەل دێت" بەرزکرایەوە و گۆرانی گوترا.
ڕێکخستنی دەم پارتی ئەدەنە بەشداری چالاکییەکەیان کرد.
سێرت
هاوسەرۆکانی شارەوانی سێرت و پەرلەمانتار و پارت و ڕێکخراوەکان و دایکانی ئاشتی و هاوڵاتیان بەشداری چالاکییەکە بوون لەپێش شارەوانی سێرت.
لە چالاکییەکەدا درووشمەکان بەرزکرانەوە، ئێشکگرییەکە بە چەپڵە و هەلهەلە و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.
چالاکییەکان لە شارەوانی میسرج و حەوێلی سێرت بە چەپڵە و هەلهەلە و درووشم بەردەوام بوو.
ئەزمیر
ئێشکگرییەکەی بەردەم شارەوانی ئەزمیر بە بەشداری پارت و ڕێکخراوەکان ٧ ڕۆژە بەردەوامە.
لە چالاکییەکەدا چەند وتەیەک پێشکەشکرا و گوترا: "ژیانێکی هاوبەش بنیات دەنێین کە دیموکراسی و ئاشتی بهێنێتە وڵات".