ئێشکگری ئازادی ٦٢١ هەفتەیە بەردەوامە: پێویستە گۆشەگیری بشکێنین
ئێشکگری ئازادی لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا ٦٢١ هەفتەیە بەردەوامە، سەعید جزیری لە گرووپی ئەم هەفتەیەدا بەشداربوو، گوتی: "پێویستە بە هەموو دەرفەتێکی بەردەستمان، گۆشەگیری بشکێنین".
ئێشکگری ئازادی لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا ٦٢١ هەفتەیە بەردەوامە، سەعید جزیری لە گرووپی ئەم هەفتەیەدا بەشداربوو، گوتی: "پێویستە بە هەموو دەرفەتێکی بەردەستمان، گۆشەگیری بشکێنین".
لە شاری ستراسبورگ بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدووڵا ئۆجالان لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری چالاکی 'ئێشکگریی ئازادی' بەڕێوەدەچێت، چالاکییەکە ٦٢١ هەفتەیە بەردەوامە.
چالاکییەکە لەلایەن گروپە وڵاتپارێزەکانەوە کە هەموو هەفتەیەک لەناوچەیەکی جیاجیاوە دێن بەردەوامە، لەم هەفتەیەدا ٤ وڵاتپارێزی شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا چالاکییەکەیان گرتەدەست.
لەسەر ناوی گرووپەکە، سەعید جزیری تیشکی خستەسەر گۆشەگیری توندی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "نازانین تەندروستی و سەلامەتی ڕێبەرمان چۆنە. بۆیە بەردەوامین لە ئێشکگری".
سەعید ڕایگەیاند پێویستە لەم قۆناغەدا گەلی کورد هەستیارتر بجووڵێتەوە و چالاکییەکانی زیاتر بکات، بەتایبەت وەختێک پرۆسەیەکی سەخت دژی تەڤگەری ئازادی دەستی پێ کردووە، گوتی: "پێویستە گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان و ئەوروپا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت. پێویستە دەنگمان بگەیەنینە کۆنسەی ئەوروپا و سی پی تی. چونکە ئەوان ئافرێنەری سیستەمی ئیمراڵین. ڕێبەرێتیمان نوێنەرایەتی هەموو مرۆڤایەتیی دەکات. دژی ئەمەش، سیستەمی قڕکەر و قێزەون بە هەموو هێزی خۆیەوە سیستەمێکی گۆشەگیری مەزن پێش دەخات. پێویستە هەموو دەرفەتەکانی بەردەستمان بەکاربهێنین و ئەم گۆشەگیرییە بشکێنین. لەم قۆناغەدا کە جیهان سەرلەنوێ دادەڕێژرێتەوە، پێویستە وەک کورد ڕۆڵی خۆمان بگێڕین".