ئێشکگری ئازادی ٦٢٢ هەفتەیە بە پێداگرییەوە بەردەوامە
ئێشکگری ئازادی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەردەوامە، لە هەفتەی ٦٢٢ هەمیندا لەلایەن گرووپێکی نوێوە سەرپەرشتی کرا.
ئێشکگری ئازادی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەردەوامە، لە هەفتەی ٦٢٢ هەمیندا لەلایەن گرووپێکی نوێوە سەرپەرشتی کرا.
لە شاری ستراسبورگ بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدووڵا ئۆجالان لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری چالاکی 'ئێشکگریی ئازادی' بەڕێوەدەچێت، چالاکییەکە ٦٢٢ هەفتەیە بەردەوامە.
چالاکییەکە لەلایەن گروپە وڵاتپارێزەکانەوە کە هەموو هەفتەیەک لەناوچەیەکی جیاجیاوە دێن بەردەوامە، لەم هەفتەیەدا چوار وڵاتپارێز لە هەرێمی بێلفێلد چالاکییەکەیان گرتەئەستۆ.
موراد جیگال، سولەیمان دوندار، زەیدە شاهین، شەیموس ئایلدز چالاکییەکەی ئەم هەفتەیان گرتەئەستۆ. وتەبێژی گرووپەکە موراد جیگال گوتی: "ئەم چالاکییە بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەرێتی بەردەوامە"، دووپاتی کردەوە تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە چالاکییەکە دەدەن.
جیگال ئاماژەی کرد بە هێرشی چەتە فاشیستەکان لە ڕۆژانی ڕابردوو بۆ سەر چالاکییەکە و ڕایگەیاند هێرشەکە لەلایەن "چەتەکانی تورک"ـەوە ئەنجامدراوە.
گوتی: "با بزانن بەم هێرشانە دەست لە چالاکییەکە بەرنادەین. دژی ئەم هێرشانە بەهێزتر دەبین".
لەلایەکی ترەوە چەندین وڵاتپارێز و دۆستی کورد دژی هێرشی فاشیستان، بۆ پیشاندانی پشتیوانی سەردانی چالاکییەکەیان کرد، ئەمڕۆش ئەو گرووپەی چالاکیان ئەنجامدا بۆ شۆڕشگێڕی تورک ئەجاوید پیرئۆغلو کە بە بڕیاری ڕادەستکردنی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢١ ـەوە لە سڕبیا زیندانیکراوە، سەردانی چالاکوانانی ئێشکگری ئازادیان کرد و پەیامی تێکۆشانی هاوبەشیان دا.