ئێشکگریی دادپەروەری شەنیاشار ١١٤ ڕۆژە بەردەوامە
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیشار ١١٤ ڕۆژە بەردەوامە.
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیشار ١١٤ ڕۆژە بەردەوامە.
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار کە هاوژین و دوو کوڕی لە ١٤ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا لەلایەن پاسەوان و خزمانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، بەردەوامە. ئێشکگری دادپەروەەری شەنیاشار و فەرید شەنیشاری کوڕی کە پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلانی (دەم پارتی) ڕحایە، ١١٤ ڕۆژە بەردەوامە. ئەمینە شەنیشار لە چالاکییەکەدا گوتی: "ئێوە خێزانێکتان لە نەخۆشخانە کوشت. چیتان دەوێت؟".
هاوکات سەڤینچ چاکیر کە کوڕەکەی لە هەوڵی کودەتای ١٥ ی تەمموزی ٢٠١٦ گیرا، لەژێر کاریگەریی ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد دەستی بە چالاکی کردبوو، سەڤینچ لە ڕۆژی ٣٥ هەمیندا درێژەی بە چالاکییەکەی دا.