ئۆتۆمبێلێک لە کەلار وەرگەڕا: چوار خوێندکار گیانیان لە دەستدا
لە سەر ڕێگای گشتی کەلار- کفری ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی خوێندکاران وەرگەڕا و لە ئەنجمادا چوار لەسەرنشینانی کە خوێندکارن گیانیان لەدەستداوە.
لە سەر ڕێگای گشتی کەلار- کفری ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی خوێندکاران وەرگەڕا و لە ئەنجمادا چوار لەسەرنشینانی کە خوێندکارن گیانیان لەدەستداوە.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە لە سەر ڕێگای گشتی کەلار- کفری لە هەرێمی گەرمیان، ئۆتۆمبێلێک کە سەرنشینەکانی خوێندکارانی ئامادەیی بوون وەرگەڕاوە، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا چوار لە خوێندکاران گیانیان لەدەستداوە، حەوت خوێندکاریش برینداربوون.
بە پێی سەرچاوەکان دۆخی تەندروستی سێ لە خوێندکارە بریندارەکان کە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوون ناجێگیرە.