ئەو کوردانەى لە قۆنیا کۆمەڵکوژکران لە گۆڕستانی سەراج ئۆغڵو بە خاک دەسپێردرێن

ئەو کوردانەى لە قۆنیا لەلایەن نەژادپەرەستانی تورکی ئاکەپە – مەهەپەوە کۆمەڵکوژکران، ئەمڕۆ لە دوای مەراسیمی نوێژ لەسەر تەرمەکان لە گۆڕستانی سەراچ ئۆغڵو بە خاک دەسپێردرێن.

ئەو کوردانەى لە قۆنیا لەلایەن نەژادپەرەستانی تورکی ئاکەپە – مەهەپەوە کۆمەڵکوژکران، ئەمڕۆ لە دوای مەراسیمی نوێژ لەسەر تەرمەکان لە گۆڕستانی سەراچ ئۆغڵو بە خاک دەسپێردرێن. پارێزەرانی بنەماڵەکە لە دژی کۆمەڵکوژیی نەژادپەرەستان داوای بەشداربونیان لە مەراسیمی بەخاک سپاردنەکەدا کرد.

دوێنێ لە گەڕەکی حەسەن کۆی لە ناوچەى مەرام لە قۆنیا نەژادپەرەستانی ئاکەپە / مەهەپە هێرشیان کردە سەر بنەماڵەیەکی کورد و کۆمەڵکوژیان کردن. لەو کۆمەڵکوژییەدا ٧ ئەندامی ئەو بنەماڵەیە کوژران. تەرمی یاشار بارش، سەرپیل، سەراپ ئیپەک، مەتین و سیبەل دەدەئۆگیولاری بۆ توێکاری گواسترابوونەوە بۆ نەخۆشخانەى شاری قۆنیا. ئەمڕۆ دوای مەراسیمی نوێژ لەسەر تەرمەکان، تەرمەکان لە گۆڕستانی سەراچ ئۆغڵو لە ناوچەى کاراتای بە خاک دەسپێردرێن.

لە دوێنێ شەوەوە بنەماڵەکانی تر و کەسوکاری بنەماڵە کوژراوەکە لە بەردەم نەخۆشخانە لە ئێشکگریدان و راوەستاون.

عەبدولڕەحمان کارابولوت پارێزەری بنەماڵەکە لەسەر ئەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە، تەرمی ئەندامانی بنەماڵەى دەدەئۆگیولاری لە گۆڕستانی سەراچ ئۆغڵو بە خاک  دەسپێردرێن و داوای لە گەل کرد، کە هەمووان لە دژی ئەم کۆمەڵکوژییە نەژادپەرەستانەیە لە مەراسیمی بە خاکسپاردنەکەدا ئامادە بن.

ژ.ت