ئەو زیندانیانەی لە چالاکییەکەدا بەشدارن، دادگایی دەکرێن
زیلان ئایدن، لە پارێزەرانی کۆمیسیۆنی زیندانەکان(ئۆهەدە) ڕایگەیاند، ئەو زیندانیانەی کە لە چالاکی بایکۆتکردنی دادگا و تەلەفۆن نەکردن بۆ بنەماڵەکانیان بەشدارن، دادگایی دەکرێن و سزا دەدرێن.
زیلان ئایدن، لە پارێزەرانی کۆمیسیۆنی زیندانەکان(ئۆهەدە) ڕایگەیاند، ئەو زیندانیانەی کە لە چالاکی بایکۆتکردنی دادگا و تەلەفۆن نەکردن بۆ بنەماڵەکانیان بەشدارن، دادگایی دەکرێن و سزا دەدرێن.
پارێزەر زیلان هێنایە زمان، زیندانیەکان چالاکیەکەیان نەک تەنها وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر گوشار و گۆشەگیری بەکار دێنن، بەڵکو وەک ڕێگەچارەیەک بۆ بەدەستهێنانی ڕاستییەکان دەبینن.
زیلان ئایدن لە کۆمیسیۆنی زیندانەکانی کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فۆرات قسەی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە دەسەڵاتی دیکتاتۆری کە لە دوای کودەتاکەی ساڵی ١٩٨٠ دامەزرا، بۆئەوەی گوشار بخاتە سەر کۆمەڵگا سەرەتا لە زیندانەکانەوە دەستی پێکرد. زیلان ئایدن ڕایگەیاند، ئەو کردەوانە، سەرەتا بەسەر کۆمەڵگای کوردیدا سەپێندراوە و دواتر بەسەر هەموو ئەو کەسانەی کە دژی ئەو ناعەدالەتیە بوونەتەوە جێبەجێ کراوە.
ئیمرالی نموونەیەکی بەرچاوە
لە درێژەی قسەکانیدا زیلان ئایدن وتی: "گۆشەگیری کۆمەڵگا لە ئیمرالی دەستیپێکردووە، ماوەی ٣٨ مانگە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد وەرنەگیراوە. بنەماڵە و پارێزەران ناتوانن پەیوەندی لەگەڵ زیندانیەکانیاندا بگرن. گۆشەگیریەک لە ئیمرالی هەیە نموونەیەکی تایبەتە لە کۆمەڵگا. جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ زیندانەکانی تردا نییە. لەوێشەوە گۆشەگیری بەسەر زیندانەکاندا بڵاودەبێتەوە و دواتر لە کۆمەڵگادا هەمان سیاسەت بڵاو دەکەنەوە.
ئەرکی شۆڕشگێڕیی زیندانیان
پارێزەر زیلان ئایدن باسی لەوەشکرد کە زیندانیانی سیاسی وەک ئەرکێکی شۆڕشگێڕانە لە دژی گۆشەگیری ئیمرالی و زیندانەکانی دیکە و کۆمەڵگا دەستیان بە چالاکی کرد و وتی: "بەرخۆدان لە زیندانەکاندا نەریتێکی مێژووییە لە دژی ئەو ڕژێمیە دیکتاتۆرەی لە دوای ساڵی ١٩٨٠دامەزراوە، بەرخۆدانی زیندانیان بە بیری کۆمەڵگای دێنێتەوە کە مانگرتنی ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٩ کۆمەڵگاش دەستی بە مانگرتن لە خواردنی دەورەگەر کرد، لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە دژی گۆشەگیری دیسان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد. بەداخەوە کۆمەڵگا کاردانەوەی گونجاوی نیشان نەدا. لە ئەنجامدا چالاکیەکە چووە قۆناغێکی جیاوازەوە. ئەو زیندانیانەی لە گۆشەگیریدان بڕیاریان داوە لەگەڵ کەسوکارەکانیان دیدار ئەنجام نەدەن بەمەبەستی ڕاکێشانی سەرنج بۆ بارودۆخی سەختی گۆشەگیری، هەروەها مافی خۆیان لە بەکارهێنانی تەلەفۆن لە گەڵ بنەماڵەکانیان بەکار ناهێنن."
زیندانیانی چالاکیەکە ناچنە بەردەم دادگا
زیلان ئایدن ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵوێستی ئیدارەکانی زیندان بەپێی زیندانەکان دەگۆڕێت و وتی: "بەڵام بەگشتی ئەو زیندانیانەی بەشداری چالاکییەکە دەکەن، ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەکرێن، سزای دیسپلینیان بەسەردا دەسەپێنرێت، لە مافەکانی دیکەش بێبەش دەکرێن یان سەردانی زیندانییەکانیان لێ قەدەغە دەکرێت."
پێویستە وەک چالاکیەکی ئاسایی سەیر نەکرێت
زیلان ئایدن لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: " زیندانیان چالاکیەکەیان نەک هەر وەک ناڕەزایەتییەک لە دژی ستەم و گۆشەگیری، بەڵکو وەک ڕێگایەک بۆ بەدەستهێنانی ڕاستییەکان بەکار دێنن و دەڵێت، "ئەو کەسانەی ئەم سیستەمەیان دروستکردووە بەرامبەر هەموو بەرپرسیارییەتیەکان بێباکن. بەڵام زیندانیانی سیاسی بە شکاندنی گۆشەگیری و بە پرۆسەی نوێ و دروستکردنی کەسایەتیەکی ئازاد، ژیانێکی نوێ بۆ کۆمەڵگا بنیات دەنێن.