ئوچار: سیستەمی وەڕەسکردن دەسەپێنرێت

پەرلەمانتاری وانی دەم پارتی زولکوف ئوچار ئاماژەی بەوەدا بە گوشار و زۆرلێکردن سیستەمی وەڕەسکردن لەسەر زیندانیان دەسەپێنرێت و دیارییکرد هەوڵدەدرێت، خواستی ئازادی و یەکسانی لە ڕۆژەڤی کۆمەڵگە لەباربەرن.

سیسەتەمی قڕکردن لە ئیمراڵی

پەرلەمانتاری  یاساناس زولکوف ئوچار باسی لەوەکرد دەوڵەت بۆ ئەوەی درێژە بە نایاساییەکانی لە ئیمراڵی بدات، سیستەمی گۆشەگیری وەک مانۆڕێک بەڕێوەدەبات. ئوچار ئەوەی دەستنیشانکرد هیچ پاساوێکی یاسایی بۆ 'سزای دیسیپلین' بوونی نیە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان پێ گۆشەگیرکردووە.

پەرلەمانتاری وانی دەم پارتی زولکوف ئوچار لەسەر ئەو مژارانە بۆ ئاژانسی هەواڵی (ANF) قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا کە گۆشەگیری ئیمراڵی بە تەواوی بۆ ئامانجی سیاسە، بۆ ئەوەی کاریگەری عەبدوڵا ئۆجالان دابڕێت لەسەر کۆمەڵگە، دەوڵەت سیستەمی گۆشەگیری بەڕێوەدەبات و وتی: "پێوانەی سەروەری یاسایی لە لایەن دەوڵەتەوە بۆ بەجێهێنانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا DMME دەستپێکردنی گۆڕانکارییە یاساییەکان بە گوێرەی ئەم بڕیارانە، بەرپرسیارێتی دەسەپێنێت. هەموو کاتێک ئاستەنگ بۆ ئەم سەروەرییان دروست دەکرێت، بەهیچ شێوەیەکیش لە ئیمراڵی جێبەجێ ناکرێت."

قۆناغێ ٢٥ ساڵی تێپەڕبوو

ئوچار سەرنجی خستە سەر بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا DMME و ئەوەی دەسنیشانکرد ئاستی بەردانی بە مەرجی عەبدوڵا ئۆجالان پێویستە ٢٥ ساڵەکە تێنەپەڕێنێت، بەڵام کۆتایی بەو قۆناغە هات. ئوچار ئاماژەی بەوەدا هیچ ڕاسپاردەیەکی  یاسایی گۆشەگیری نیە و وتی دەوڵەت سیستەمی گۆشەگیری وەک مانۆڕێک بەردەوام دەکات.

پەیوەندییە یاساییەکانی جێبەجێ ناکرێت

ئوچار جەختی لەوەکردەوە کە هیچ پاساوێکی یاسایی بۆ 'سزای دیسیپلێن' نیە و کە وەک هۆکاری گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەبرێت و وتی: "گەر سزای دیسیپلین بسەپێنرێت، ئەوە لەبەرامبەردا پێویستە ڕێگە بە مافی دەرفەتی ناڕازیبوون  و دەرفەتی سوود وەرگرتن لە پارێزەر بدرێت. پارێرەزەکانی نازانن سەپاندی سزای دیسیپلین بەسەر بەڕێز ئۆجالاندا ڕاستە یان نا، ناوەڕۆکەکەی چییە و خۆی دەسپێرێت بە چ ڕووداوێک. بۆ ئەوەی مافی ناڕازبوون بەکاربهێنرێت ناچارن کە هەموو دەرفەتێک بەکاربهێنن. وەک پێشتریش وتم بانگەشەی سزای دیسیپلین وەک مانۆڕێکی سیاسی دەوڵەتە. هیچ پەیوەندییەکی بە یاساوە نیە. دەوڵەت هیچ یاساییەک لە دورگەی ئیمراڵیدا جێبەجێناکات. ڕوانگەی دەوڵەتیش بەرامبەر بە بەڕێز ئۆجالان ڕوانگەیەکی نایاساییە. دان نەنان بە ماف و جەختکردنەوە لە سەختکردنی گۆشەگیری دەرنجامی ئەم ڕانینە نا یاساییەی دەوڵەتە. بۆیە لەبەرامبەر خواستی جێبەجێکردنی یاسادا، دەوڵەت گوشارەکانی زیاتر دەکات. سزای دیسیپلین بەرامبەر زیندانیان دەسەپێنرێت. بۆیە لە بەرامبەرد بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی ناڕازبوونیان بە چالاکی دەربڕن. خاوەنداریکردن لەم چالاکیانە خاوەنداریکردنە لە یاسا و دیموکراسی. بۆیە زۆر گرنگە کۆمەڵگە لەم بابەتە ئاگاداربێت و پشتگیری لە دایکان بکات."

خواستیانە لە کۆمەڵگەی دابڕێنن

ئوچار سەرەنجی خستە سەر کاریگەری سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی لەسەر تەواوی زیندانیان و وتی: "لەم ساڵانەی دوایدا دەوڵەت بەشێوەیەکی خۆبەخۆی چەندین سیاسەتمەداری دەستگیرکردووە و ئەم قۆناغە نایاساییە بە گوشارێکی سەخت لەسەر زیندانیان بەردەوامی دەدات بەخۆی. پێنەدانی نامە و پەرتووک، ڕێگریکردن لە مافی دەرمان نەکردن و چارەسەری تەندروستی، ئاستەنگکردنی بەردانی زیندانی نەخۆش، بەتاڵکردنەوەی مافی بەربوونی زیندانیان، کەمکردنەوەی مافی چاوپێکەوتنی هاوبەش کریارێکی گوشارکردنن. بەم گوشار و زۆرکردنە سیستەمێکی وەڕەسکردن لەسەر زیندانیان دەسەپێنرێت. هەموو ئەم پەیوەندییانە بەرامبەر بە زیندانیان پەیوەست بەو تاک ڕەوییەیی دەوڵەتەوە کە بەشێوەی یاسایی ناجوڵێتەوە. دابڕاندی زیندانیانی سیاسی لە کۆمەڵگە وەک ڕێبازی بەهێزکردنی تاکڕەوی و سەرەوەری دەوڵەت دێت. خواستیانە کە کەسێتی زیندانیانی سیاسیدا خواستی ئازادی و یەکسانی لە ڕۆژەڤی کۆمەڵگەدا دابڕن."