ئۆزگور ئۆزەل: دانانی قەیوم بێ‌ڕێزییە بەرامبەر ئیرادەی گەلی جولەمێرگ

سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر دانانی قەیوم لە شوێنی هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ محەمەد سدیق، گوتی: " دانانی قەیوم بێ‌ڕێزییە بەرامبەر ئیرادەی گەلی جولەمێرگ".

سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لەبارەی ڕۆژەڤەکانەوە دوا، ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر دانانی قەیوم لە شوێنی هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ محەمەد سدیق، گوتی: " دانانی قەیوم بێ‌ڕێزییە بەرامبەر ئیرادەی گەلی جولەمێرگ".

ئۆزەل دەربارەی ئەو دۆزەی دژی محەمەد سدیق کراوەتەوە ڕایگەیاند بانگەشەکانی لە دژی وی نەسەلمێنراون کەچی دوێنێ دەستبەسەرکرا و نازانین بە چ تاوانێک دەستبەسەرکراوە، ئەگەر بەڵگەی تاوانبارکردنی هەبێت دەکرێت بە ڕێکاری یاسایی و بەپێی ئسووڵ دادگایی بکرێت.

ئۆزەل گوتی: " دانانی قەیوم بێ‌ڕێزییە بەرامبەر ئیرادەی گەلی جولەمێرگ. ئەگەر تاوانی هەبێت، دادگایی دەکرێت، ئەنجوومەنی شارەوانی کەسێک لە شوێنی وی بە وەکالەت هەڵدەبژێرێت. ئەگەر سزادرا کەسێک لە ئەنجوومەنەوە بۆ شوێنەکەی هەڵدەبژێردرێت". ئۆزەل ڕەخنەی لەم ڕێکارەی ئاکەپە و مەهەپە گرت و دووپاتی کردەوە نابێت دیموکراسی بەپێی خواستی لایەنەکان لێک بدرێتەوە.