ئۆزگور ئۆزەل: دەبێت بڕیاری دانانی قەیوەمەکان پووچەڵ بکرێتەوە

ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی گشتی جەهەپە لە بەرامبەر دانانی قەیوم بۆ شارەوانی جولەمێرگ ناڕەزایی خۆی دەربڕی و داوای کرد بڕیاری دانانی قەیومەکان دەبێ پووچەڵ بکرێتەوە.

ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی گشتی جەهەپە سەبارەت بە دانانی قەیوم بۆ شارەوانی جولەمێرگ لە سەر حیسابی شەخسی خۆی لە مێدیای دیجیتال لێدوانێکی دا و وتی: " ئەوان بڕیاری دانانی قەیوم ڕەتدەکەنەوە."

لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی: "لە دانی بەیانیدا ئۆپەراسیۆنێک دژی شارەوانی جولەمێرگ ئەنجامدرا، سەرۆکی شارەوانی شارەکە بەهۆی دۆسیەیەکەوە کە ١٠ ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە دەستگیرکرا، لە شوێنی قەیوم دانراوە. ئێمە ئەم بڕیارە ڕەتدەکەینەوە. ئەوەی ڕوویدا بە واتای پشتگوێخستنی ئیرادەی گەلی جولەمێرگە کە ٢ مانگ لەمەوبەر دیاری کراوە. بڕیاری دانانی قەیوم دەبێت هەڵبوەشێتەوە. ئێمە لەگەڵ دیموکراسی و ئیرادەی گەلین و دژی چەمکی پارتی دەسەڵاتدارین."