ئۆزەل و ئیمام ئۆغلۆ لە دژی دەستبەسەرداگرتن شارەوانییەکان وەستانەوە

سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل و سەرۆک شارەوانی ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان وەستانەوە ئاماژەیان بەوەدا دەسەڵاتداری هاوسەنگی خۆی لە دەستداوە.

سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل و سەرۆک شارەوانی ئیستەنبوڵ کە هاوکات سەرۆکی یەکێتی شارەوانییەکان (TBB)ە ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی مێردین، ئێلح و خەلفەتی_ی دەم پارتی وەستانەوە.

سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە دانانی قەیوم کۆدەتایە بەسەر شارەوانییەکان و رایگەیاندووە: "هۆشداری دەدەین بە دەسەڵاتداری، قسەکردن سودی نیە. بۆ تێکۆشان لە دژی ئەم کودەتایە چی پێویستکات ئەنجامی دەدەین.'

'وەک TBB سبەی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ڕێکبەخەین'

ئیمام ئۆغلۆ باسی لەوەکرد دەسەڵاتداری کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە، بە شێوەیەکی ناهاوسەنگ و بێباکانە مامەڵە دەکات و ڕایگەیاند پێویستە TBB سبەی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ڕێکبەخەین.