بە دیمەن

ژمارە ٢٥٣ ی گۆڤاری ستێرکی گەنجان بڵاوکرایەوە

ژمارەی مانگی حوزەیرانی گۆڤاری ستێرکی گەنجان بە درووشمی "بە ڕۆحی فیداییەکان بەرەو سەرکەوتن" بڵاوکرایەوە.

ژمارەی مانگی حوزەیرانی گۆڤاری ستێرکی گەنجان، کە هەر مانگێک بۆ گەنجانی کوردی ئەوروپا و دۆستەکانیان خۆی نوێ دەکاتەوە، بە درووشمی "بە ڕۆحی فیداییەکان بەرەو سەرکەوتن" بڵاوکرایەوە.

لە ژمارەی ئەم مانگە کۆکراوەیەک لە کتێبی "چۆن بژین"ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جێ دەگرێت.

دیدگاکانی "تێکۆشانی ئازادی مەزن بکەن" و "وەک زیلانەکان ببنە مۆتەکەی زیهنیتەتی باوکسالاری"ـی کۆردیناسیۆنی ڕێکخستنەکانی گەنجانی ئەوروپا، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن)، بەبۆنەی زیلانەوە (زەینەب کینجی) کە بە چالاکییە فیداییەکەی لە دێرسیم شێوەی بە هێڵی ئازادی ژن بەخشی، لە ژمارە ٢٥٣ دا جێ دەگرێت.

هەروەها نووسینی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان دەربارەی کەسێتی یەک لە شەهیدە دامەزرێنەرەکانی پەکەکە حەقی قەرار دەخوێنرێتەوە.

ناوەڕۆکی گۆڤارەکە وەهایە:

ڕێبەر ئاپۆ

شەڕنەکردن بۆ پەیوەندیی ئازاد، خیانەتە لە ئازادی

How to live, what to do, where to start?  (چۆن بژین، چی بکەین، لەکوێوە دەست پێ بکەین؟)

دیدگا

وەک زیلانەکان ببنە مۆتەکەی زیهنیتەتی باوکسالاری

تێکۆشانی ئازادی مەزن بکەن

ژنانی گەنج

Zîlan das Manifest der Freiheit (زیلان مانیفێستی ئازادییە)

ئێمە لێپرسینەوەی خۆمان دەکەین

گەڕان بەدوای ئازادی

ئیتر بووم بە عەگید...

نرخاندن

پەکەکە تەڤگەری ئازادی شۆڕشگێڕییە کە بە شەهیدبوونی حەقی قەرار بڕیاری پارتیبوونی دا

تاکە کەس کە لە زانستی ڕاستەقینەی ئاگر تێدەگات

دایک ئازادی لە سکی خۆیدا پەروەردە کرد

Ich habe mich entschieden! (من بڕیارم داوە)

ئەو شتەی زیاد لە هەموو شتێک لە کوردستان بیری دەکەم

یادکردنەوە

وڵاتی دۆز لە ڕۆژهەڵات

ڕۆژنامە

بۆ گەلی وڵاتپارێزی کوردستان

مێژوو

کرۆنۆلۆژیای حوزەیران

چاند

کرماشان

کتێبخانە

سۆدۆکو