ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری خۆبوون بڵاوبووەوە

ژمارە ٢٩ هەمین گۆڤاری خۆبوون بە مانشێتی 'پەتی توندی بپچڕێنن' بڵاوکرایەوە.

گۆڤاری خۆبوون

گۆڤاری خۆبوون وەرزانەیە و سێ مانگ جارێک تایبەت بە گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیستان بڵاودەکرێتەوە، ئەم ژمارەیە بە مانشێتی  'پەتی توندی بپچڕێنن' بڵاوکرایەوە. لەم ژمارەیەدا بە زمانەکانی کوردی، ئەڵمانی، تورکی و ئینگلزی نوسین و وتار لە خۆدەگرێت.

لەم ژمارەیەدا بە تایبەت ڕاوەستە دەکات لەسەر پرسی میلیتاریزم.

هەر لەم ژمارە نوێیەدا هەڵسەنگاندنەکانی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وە وتاری ژنانی گەنج و گەریلا لە خۆدەگرێت.

هەروەها وتارێک بۆ یادکردنەوەی شەهید بیشەنگ برووسک و شەهید سارا هۆگر ڕحا کە لە ٢٨ تەمووز شەهیدبوون لەم ژمارەیەدا نوسراوە.

لەم لینەکەی خوارەوە دەتوانن بە لەسەر سپۆتیفی گوێداری گۆڤارەکە ببن.