ژنانی گەنجی هەرێمی فورات کۆڕبەندێکیان سازکرد

ژنانی گەنجی هەرێمی فورات لەبارەی گۆشەگیری دژوار لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆڕبەندێکیان سازکرد.

بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆربەندی ژنانی گەنجی هەرێمی فورات سازکرا. لە کۆڕبەندەکەدا لە چوارچێوەی دۆخی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و خۆشەویستی ژن، ژن و بنەماڵە پەیوەندی تەندروست و راست و چارەسەری گفتوگۆ کرا.

دوای خولەکێک رێزگرتن لە گیانی شەهیدان هاوسەرۆکی دەستەی گەنجان ئاڤاشین مستۆ قسەی کرد و وتی، "لە سایەی هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ ژنانی بە کۆیلەکراو زنجیری کۆیلایەتیان پساند و خۆیان سەلماند. رۆژ لە دوای رۆژ گۆشەگیری دژوار لەسەر رێبەر ئاپۆ درێژەی پێدەدرێت، سی پی تی کە گوایە دامەزراوەیەکی مرۆییە، بەڵام ئەرکی خۆی جێبەجێ ناکات. دەیانەوێت هزری رێبەر ئاپۆ سنووردار بکەن، بەڵام دیسانیش ناتوانن، لەبەر ئەوەی ژنان لە رێگەی هزر و ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆوە خۆیان سەلماندووە".

هاوسەرۆکی ئەکادیمیای ڤیان ئامارا سوعاد خەلیلیش قسەی کرد و وتی، "رێبەر ئاپۆ دەڵێت دەبێت هەموو کەس کەسایەتی خۆی بخاتە بەر لێکۆڵینەوە و لێوردبوونەوە، بزرکردن و لەدەستدانی ناسنامەش لە ئارادایە. ناسنامەی ژن جییە؟ نەتەوە چییە؟ چینایەتی چییە؟ دەبێت هەموو کەس ئەو پرسیارانە لە خۆی بکات".

ئەندامی دەستەی گەنجان بشرا موسە رایگەیاند: "رێبەر ئاپۆ بەردەوام لەپێناو ژناندا تێکۆشاوە، لە سایەی هزر و فەلسەفەی رێبەرایەتی ئیتر لە هەموو بوارێکدا ژنان خۆیان سەلماندووە".

ئەندامی ژنانی گەنج سلاڤا نەعسانیش باسی لەوەکرد کە ئامانجی کۆڕبەندەکەیان ئەوەی کە چۆن بتوانن گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێکبشکێن و وتی: "رێبەر ئاپۆ ژنی کردە پێشەنگی شۆڕش. بۆ ئەوەش دەبێت ژنان بەردەوام خاوەنداری لە رێبەری خۆیان بکەن و بە یەکێتیی ژنان دەتوانین کۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ تێکبشکێنین. ئێمە بە گیانی ژنان زیندانی ئیمراڵی دەشکێنین و رێبەرمان لە رووی جەستەییەوە ئازاد دەکەین".

کۆڕبەندەکە بە گفتوگۆ گەیشتە کۆتایی.

هـ . ب