"ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد"
لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بۆ ئازادی جەستەیی ڕێپێوان و گردبوونەوەیان ئەنجامدا. ئاڵا و پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕێپێوانەکە بەرزکرایەوە و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" گوترایەوە.
پاش ڕێپێوانی درێژ، ژنان لەو گۆڕەپانەی پەرلەمانی ئەوروپا و کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) تێدایە، گردبوونەوەیان ئەنجامدا، گردبوونەوەکە بە درووشـم و سروودی "ئەی ڕەقیب" و خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستی پێ کرد.
فەلەکناس ئۆجا: کۆنسەی ئەوروپا هاوبەشی تاوانە
پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، فەلەکناس ئۆجا ڕایگەیاند ڕاپۆرتەکانی کۆنسەی ئەوروپا لەسەر تورکیا ڕەخنەگرانەن بەڵام بەدوای ڕەخنەکانیاندا ناچن، سی پی تی ڕاپۆرتەکەی دەربارەی سەردانەکەی بۆ ئیمراڵی ئاشکرا نەکردووە و داوای کرد کۆتایی بە هاوکاریکردنی بۆ تاوان بهێنێت.
ئۆجا گوتی: "تورکیا و وەزارەتی داد هاوبەشی تاوانن، ئەگەر سی پی تی چاو لە گۆشەگیری بپۆشێت، ئەویش دەبێت هاوبەشی تاوان".
"گۆشەگیری ئیمراڵی کێشەیەکی نێونەتەوەییە"
ئوجا پرسی "ئێوە لە ئیمراڵی چی دەشارنەوە؟" و تیشکی خستەسەر هەڵمەتی جیهانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، پاشان گوتی: "پرسی ئیمراڵی ئیتر بۆتە پرسێکی نێونەتەوەیی. گۆشەگیری بۆتە بابەتێکی نێونەتەوەیی. گەلی کورد و دۆستەکانی دەڵێن "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد".
ئۆجا ڕایگەیاند دەبێت هەرکەس بزانێت بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد و ئازادیخوازان دەرگاکانی ئیمراڵی دەکەنەوە، ڕایگەیاند ڕێگەی ماف و دادپەروەری و پرسی کورد بە ئیمراڵیدا تێدەپەڕێت.
لەسەر ناوی تەژەکە-ئە، هێلینا دێرسیم بە فەرەنسی قسەی کرد و تیشکی خستەسەر چالاکییە بەردەوامەکانی کوردان لە ستراسبۆرگ، ڕایگەیاند ١٢ ساڵە لەبەردەم دامەزراوەکانی ئەوروپا دژی گۆشەگیری ڕەهای ئیمراڵی چالاکی ئەنجام دەدەن، تیشکی خستەسەر هەڵمەتی ئازادی کە لە سەدان شار بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، وە گوتی: "دۆستەکانمان لە تەواوی جیهان پشتیوانی ئێمە دەکەن. بۆ ئەمە تەنها لە باکوری کوردستان هەزار و ٣٣٠ پارێزەر و لە ٢٢ وڵاتی جیهان ٣٥٠ پارێزەر بۆ دیداری ڕێبەرێتی داواکاریان پێشکەش کردووە".
کەزبان دۆغان: تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت، ئێمە لە گۆڕەپانەکان دەبین
لە گردبوونەوەکەدا وتەبێژی یەژەکە-ئە کەزبان دۆغان گوتی: "هەتا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت، لە هەموو گۆڕەپانەکان تێکۆشانەکان گەشتر دەکەین".
گردبوونەوەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.