ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان
ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) و ژنانی گەنجی ئەنتەرناسیۆنالیست بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگ زنجیرە چالاکییەکی ٤ ڕۆژەیان لە ستراسبۆرگ دەست پێ کرد و لە دووەمین ڕۆژدا بەردەوام بوو.
لە ڕۆژی دووەمی زنجیرە چالاکییەکان کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستی پێ کردووە و تا ٧ ی تەمموز بەردەوام دەبێت، لە پالاس کلێبێر ستاند دانرا. لە ستاندەکە بە زمانی جیاواز وتوێژ کرا دەربارەی ژیان و تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گۆشەگیری و ناڕەزایەتییە جڤاکی و سیاسییەکان و پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک. کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە زمانی جیاواز لە ستاندەکەدا دانران.
لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکان بە ناونیشانی "گەشتی ئازادی" شانۆگەری لەسەر کاریگەری میدیای دیجیتاڵ لەسەر گەنجان و هەراسانکردن و ملیلیتاریزم و مەسرەفگەرایی پیشاندرا. لە شانۆکەدا ئاماژە بەوە کرا مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەم ئامرازانە جڤاک هەڵدەوەشێنێتەوە و بەم پێیەش تا دێت تاکگگەرایی و فاشیزم زیاتر خۆی ڕێکخراو دەکات.
هەر لە شانۆکەدا دووپاتکرایەوە چارەسەری هەموو کێشەکان پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژنی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، جەخت لەوە کرایەوە دەبێت هەمووان لەم پێناوەدا خۆیان ڕێک بخەن.
شانۆکە بە درووشـمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.
گەلانی فەرەنسا پێشوازییەکی گەرمیان کرد لەو برۆشور و بڵاوکراوانەی لە چالاکییەکەدا دابەشکران.