زیندانی سیاسی ئۆزەر: بە بێ رێبەر ئاپۆ چارەسەری راستەقینە نایاتە ئاراوە

زیندانی سیاسی عەبدولستار ئۆزەر باسی لەوەکرد کە ئەو چالاکیەی بە داواکاری ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستپێکردووە، دەبێت وەک خۆگەیاندن بە راستی تێکۆشان هەڵبسەنگێندرێت.

چالاکی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا و کوردستان لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەڵگرتنی گۆشەگیری و چارەسەری سیاسی پرسی کورد بەردەوامە.

زیندانیانی سیاسی لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ەوە بەشداری لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکان ناکەن و ئامادەی دانیشتنەکنی دادگاش نابن و مافی قسەکردن بە تەلەفونیش بەکارناهێنن. چالاکیەکان لە هەموو زیندانەکان لە کوردستان و تورکیا بەردەوامە.

زیندانی سیاسی عەبدولستار ئۆزەر لە زیندانی مەرمەرە، سەبارەت بە چالاکیەکەیان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

ئۆزەر باسی لەوەکرد کە ئاستی سەرەتایی چالاکیەکەیان مانگرتن لە خواردنی بە نۆرە بوو کە بە ئامانجی وشیارکردنەوە ئەنجمدرا و ئاستی دووەمی چالاکیەکەش ئەوەیە کە مرۆڤە تێگەیشتووە دیموکراتیک و وڵاتپارێزەکان بانگهێشت بکەن کە زیتار شان بدەنە بەر بەرپرسیارێتیەکانیان.

ئۆزەر بەهاکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و هەبوونی گەلی کورد وەک هۆکاری سیاسەتی هێرش لە ئیمراڵی نیشاندا و وتی، "لەبەر ئەوەی لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا لە ئیمراڵی  هێرش بۆ سەر بەهاکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و هەبوونی گەلی کورد دەکرێت، ئەگەر لەبەرامبەر ئەوەدا تائێستا هەڵوێستێکی گشتی نیشان نەدرابێت، ئەوە بۆ ئێمە وەک هێزەکانی دیموکراتیکی وڵاتپارێز لاوازییە. ئێمە هەوڵ دەدەین بە رێبازی چالاکی ئێستامان ئەوە چارەسەربکەین. ئێمە لەو بڕوایەداین کە لە ئاستی سێهەمدا ئێمە و گەلەکەمان و هێزە دیموکراتیکەکان دروشمی ' ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد؛ بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین.

ئۆزەر رایگەیاند، کە رێبازی نوێی چالاکیەکەیان، خۆگۆشەگیرکردن نییە، بەڵام خۆگەیاندنە بە راستی تێکۆشان، شەهیدان و رێبەرایەتی و وتی: "ئێمە ئەوە بۆ خۆمان بە شانس و دەرفەتێک دەبینین کە وەک رێبەر ئاپۆ بژین، لە رۆح، ئەندێشە و هەستدا ئاوێتەی ئەو بین. ئەوەی ئێمە دەیکەین، بڕیارداری گەڕانەوە بۆ جەوهەری خۆمانە، بۆ بەها سیاسی و ئەخلاقیەکانە. بێگومان وەک کۆمەڵگا دەبێت خاوەنداری لەوە بکەن. گەلەکەمان لە نەورۆزدا و لە هەڵبژاردندا وەڵامێکی بەهێزی بە فاشیزمی دەوڵەتی تورک دایەوە. ئەوە هەڵوێستێکی گرنگ بوو. هێزی بە هەموومان بەخشی، هیوا و خۆڕاگری بەهێز کرد".

هـ . ب