زیندانیانی مەلەکەپە دەست بە چالاکی مانگرتن لە خواردن دەکەن

زیندانیانی مەلەکەپە ٧ی ئەم مانگە لەدژی گۆشەگیری ئیمڕالی دەست بە چالاکی مانگرتن لەخواردن دەکەن.

زیندانیانی دۆزی پارتی کۆمۆنیست، لێنینیست و مارکسیست (مەلەکەپە) بۆ پشتگیریکردن لە چالاکی مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کە ٢٧ی تشرینی یەکەم دەستیان پێکردبوو، ٧ی ئەم مانگە بۆ ماوەی ٥ رۆژ دەست بە چالاکی مانگرتن دەکەن. زەینەب یەتەر و دەنیز ئایتاچ لەسەر ناوی زیندانیانی دۆزی مەلەکەپە قسەیان کرد و وتی، "کۆتایی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بهێنن."

لە بەردەوامی قسەکانیاندا ئاماژەیان بەوەکرد، "هەموو کاتێک ئێمە لەدژی هەوڵی خۆڕادەستکردن گەلی کوردم بە بەرخۆدانی هەوڵەکانمان پووچەڵ کردوەتەوە. بە بەرخۆدان سیاسەتی گۆشەگیر و فشاری سەر ڕێبەری گەلی کوردیش پووچەڵ دەکەینەوە. هیوادارین سیاسەتی گۆشەگیری و فشاری داگیرکەر و فاشیستەکان بە بەرخۆدانی یەکگرتوو تێک بشکێت، بانگەوازیمان بۆ گەلەکەمان ئەوەیە کە لەناو چالاکی بەرخۆدانی مانگرتنی لەخواردن جێگای خۆیان بگرن."

ف.ق