ئابووریى تورکیا دادەڕمێت؛ رێژەى بێکاری گەیشتە ١١.٤%
ئابووری تورکیا تووشی داڕمان بووە و رۆژ لە دواى رۆژ ئەو داڕمانە زیاتر دەبێت. هاووڵاتییان لە دەستى بێکاری و کەمیی داهات دەناڵێنن. هاوکات رێژەى بێکاریش گەیشتە ١١.٤%.
ئابووری تورکیا تووشی داڕمان بووە و رۆژ لە دواى رۆژ ئەو داڕمانە زیاتر دەبێت. هاووڵاتییان لە دەستى بێکاری و کەمیی داهات دەناڵێنن. هاوکات رێژەى بێکاریش گەیشتە ١١.٤%.
دەزگاى ئاماری تورکیا (تویک - TUÎK) بڵاویکردەوە، لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٨ دا بێکاری بە ڕێژەى ٠.٨ زیادیکردووە و بەوەش رێژەى بێکاری گەیشتووەتە ١١.٤%.
لە سەرتاسەری تورکیادا ئەو کەسانەى تەمەنیان لەسەرو ١٥ ساڵەوەیە و بێکاربوون، لە ئەیلولی ٢٠١٨دا بە بەراورد بە ئەیلولی ساڵی رابردوو، ٣٣٠ هەزار کەس زیادیکردووە و بەوەش ژمارەى بێکارەکان گەیشتووەتە ٣ ملیۆن ٧٤٩ هەزار کەس. بە گشتیش بێکاری بە ریژەى ٠.٨ زیادیکردووە و بەوەش رێژەى بێکاری گەیشتوەتە ١١.٤%.
بێکاری لە ناو گەنجانى تەمەن ١٥ بۆ ٢٤ ساڵ بەڕێژەى ١.٦% زیادیکردووە و بەوەش رێژەى بێکاریى گەنجانى ئەو تەمەنە گەیشتووەتە ٢١.٦% .
رێژەى بێکاریش لە ناو هاووڵاتییانى تەمەن ١٥ بۆ ٦٤ ساڵ بە ڕێژەى ٠.٩ زیادیکردووە و بەوەش رێژەى بێکاری لە ناو ئەو تەمەنەدا گەیشتووەتە ١١.٧%.
ر.م