ئارمانج گۆشکار لە پاریس یادی کرایەوە

سونا کزل کایا (ئارمانج گۆشکار) ئەندامى دەستەى فەرماندەیى هەپەگە و یەژاستا لە شاری پاریسی پایتەختى فەرەنسا یادی کرایەوە.

سونا کزل کایا (ئارمانج گۆشکار) ئەندامى دەستەى فەرماندەیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) و یەکینەى ژنانى ئازاد (یەژاستار - YJA-STAR) لە ناوچەکانى پاراستنى مەدیا لە بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورک دا شەهید بوو، لەلایەن کوردستانیان و دۆستەکانیانەوە لە پاریس یادی کرایەوە.

مەراسیمی یادکردنەوەکە لەلایەن بزووتنەوەى ژنانی کورد لە فەرەنسا و کۆمیتەى بنەماڵەى شەهیدانەوە لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە پاریس رێکخرابوو.

دواى خولەکێک بێدەنگى بۆ بەرز راگرتنى یادی شەهیدانی شۆڕش، وەدات بینگۆل هاوسەرۆکى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان لە فەرەنسا و خانێ ئاکدۆغان ئەندامى کۆمیتەى بنەماڵەى شەهیدان وتەیان پێشکەشکرد.

لە یادەکەدا سڵاو رەوانەى لەیلا گیوڤەن کرا، کە لە دژی گۆشەگیریى سەر ئۆجالان ماوەى ٧٤ رۆژە لە مانگرتندایە و بەڵێن دووبارە کرایەوە، کە ئەو تێکۆشانە بەرفراوانتر و گەورەتر بکەن.

ر.م