ئاسایشی سلێمانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕۆژئاوای دەسبەسەرکردووە
هاووڵاتییەکی پەنابەری خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری سلێمانی لەلایەن ئاسایشی گشتی-یەوە دەسبەسەرکراوە.
هاووڵاتییەکی پەنابەری خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری سلێمانی لەلایەن ئاسایشی گشتی-یەوە دەسبەسەرکراوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز، ئاسایشی سلێمانی، پەنابەرێکی بەناوی بورهان زیاب جەمیل دەستگیرکردووە و ڕێگە نادرێت چاویان بە خانەوادەکەی بکەوێت.
هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، بورهان لە ساڵی ٢٠١٤وە لەگەڵ خانەوادەکەی هاتووەتە باشوری کوردستان و لە کەمپی عەربەت سەربە پارێزگای سلێمانی نیشتەجێ بووە.
ئەو هاووڵاتییەی ڕۆژئاوای کوردستان باوکی دوو منداڵە، هاوکات خاوەن کارتی پەنابەرییە، کە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پێی دراوە.
ک-ش