ئاسایشی پەدەکە ڕێگری لە چالاکیی دژبه داگیرکاریی تورکیا کرد
ئاسایشی په‌ده‌كه له هه‌ولێر ڕێگه‌ی نه‌دا گردبوونه‌وه‌یه‌ك له دژی داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له باشووری كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاسایشی په‌ده‌كه له هه‌ولێر ڕێگه‌ی نه‌دا گردبوونه‌وه‌یه‌ك له دژی داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له باشووری كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
بڕیاربوو دوانیوەرۆی ئەمرۆ گردبوونه‌وه‌یه‌ك لە بەردەم بینای نوێنه‌رایه‌تیی ده‌وڵه‌ته یەکگرتووەکان (UN) لە شاری ھەولێر بەرێوە بچێت. چالاكییه‌كه له دژی داگیرکاری و دەستدرێژییەکانی سوپای تورکیا لەسەر خاکی باشووری کوردستان بوو، بەڵام ھێزەکانی پارتیی دیموكراتیی کوردستان (پەدەکە) ڕێگرییان کرد.
هاوڕێ کوردی ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکییه‌كه ڕایگه‌یاند، «کاتێك ڕیفراندۆم لە باشووری کوردستان كرا، تەواوی ھێزە داگیرکەرەکان یەکیان گرت و دژایەتی خۆیان ڕاگه‌یاند. ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیا خاکی باشووری کوردستان داگیر دەکات، بۆچی لایه‌نەکانی باشوور له به‌رانبه‌ر ئەو داگیركارییه‌دا بێ دەنگن و ڕێگه‌ش نادەن خەڵکی وڵاتپارێز چالاکی بکات.»
گوتیشی، «ئەو ڕێگرییانه بە ھیچ شێوه‌یه‌ك خزمەت بە دۆزی گەلی کورد و یەکڕیزیی گەلی کورد ناکات. ئەوەی ئێستا پێوستە ئەوەیە، ھەموو لایه‌نەکانی باشوور ڕێگری لە تورکیا بكه‌ن نه‌ك لە ئێمە.»
s.m