ئاسلی ئەردۆغان ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

نووسەر،ئاسلی ئەردۆغان کە ماوەەیەکە لە شاری فرانکفۆرت-ی وڵاتی ئەڵمانیا ژیانی دەکرد ، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە دەوترێت کە نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت.

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە گروپی کلتوری تورکیا-ئەڵمانیا بڵاویانکردۆتەوە، ئاسلی ئەردۆغان لە فرانکفۆرت بەمەبەستی نەشتەرگەری وچارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

پزیشکەکان دەڵێن کە ئاسلی بەهۆی قۆناغی زیندانەوە لە تورکیا، تووشی ئەو نەخۆشیە بووە.

نووسەر ئاسلی ئەردۆغان، ساڵی ٢٠١٦ بەرپرسی ڕۆژنامەی ئۆگیور گیوندەم بوو، بە تۆمەتی ئەندامێتیی لە پەکەکە و هاندانی گەل دەستگیرکرا. پاش ماوەیەک و بەهۆی نەبوونی بەڵگە بۆ تاوانبارکردنی، ئەو نووسەرە ئازاد کرا. ئاسلی ئەردۆغان پاش ئەوەی کە ١٣٣ ڕۆژ زیندانیی بوو، ڕۆژی ٢٦ی کانوون/کانونی یەکەم-ی ساڵی ٢٠١٦ ئازاد کرا.

ک-ش