ئاشتیخوازانی ئەرجەنتینی داوای پشتگیری لە هەدەپە دەکەن

ئادۆلفۆ پیرێز ئەسکیوڤێل براوەى خەڵاتى نۆبڵی ئاشتی لە ئەرجەنتین و نۆرا کۆرتناس لە دایکانی پلازا دی مایۆ و و میرتا بێریڤاڵ لە رێکخراوی مافی مرۆڤی بێریڤاڵ لە دژی دەست بەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی گەلی کورد و هەدەپە داوای پشتگیریکردنی هەدەپە دەکەن.  

هەریەک لە براوەی خەڵاتی  نۆبڵی بۆ ئاشتی  ئادۆلفۆ پیرێز ئەسکیوڤێل-ی ئەرجەنتینی، نۆرا کۆرتناس لە دایکانی پلازا جی مایۆ و میرتا بێریڤاڵ لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی بێریڤاڵی کین دیالۆگ ٢٠٠٠، کە بەساڵانە لە دژی فاشیست و ڕەگەزپەرستی تێکۆشان دەکەن لە دژی دەست بەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین  ناڕەزایەتییان دەربڕی و راگەیاندراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە. 

لە راگەیاندراوە هاوبەشەکەدا لە دژی کودەتا بەسەر ئیرادەی گەل و نوێنەرانی ڕاستەقینەی گەل لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەوە  داوای پشتگیری لە هەدەپە کراوە. ئاشتیخوازان داوایان  لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد بۆ پاراستنی شکۆ و رێزی مافی مرۆڤ بەرپرسیارێتیی خۆیان جێبەجێ  بکەن.

داوایان لە ئەردۆغان کرد

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەکردووە: "دوێنێ لە نیوە شەودا لە سێ  شاری گەورەی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا کە زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردن،  لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دەست بەسەر شارەوانیەکاندا گیراوە و لە جێی سەرۆک شارەوانیی هەڵبژێردراوی گەل قەیوم دانراوە. هەموو ئەو شارەوانیانەش بە دەستی هەدەپەوە بوون، هەدەپە سێەمین هێزی گەورەی سیاسیی تورکیایە. هەر لە چوار چیوەی ئەوە کودەتایەدا زیاتر لە ٥٠٠ کەس بە هۆی ئۆپەراسێۆنی پۆلیسەوە دەستبەسەرکراون. لەگەڵ هەموو گوشارەکان و ڕەشبگیریی گەل، بەڵام لە شەقامەکان لە دژی ئەو کودەتایە خۆپێشاندان بەڕێوە دەچن. بۆیە ئێمە داواکارین ڕێز لە مافی دیموکراتی گەل بگیرێت. ئەو پێشێلکارییەى ئێستا بەڕێوەدەچێت ئیدانە دەکەین و داوا لە حکومەت و ئەردۆغان دەکەین کۆتایی بەو گوشارانە لەسەر گەلی کورد لەو وڵاتەدا بهێنیت".

بەرپرسیاریی رێکخراوە نێونەتەوەییەکانیان بە یادیان هێنانەوە

لە راگەیاندراوەکەدا ئەرک و بەرپرسیاریی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، کە لەگەڵ تورکیا لە پەیوەندیدان بەبیرهێنراوەتەوە و ئاماژەیان بەوەدا: لە هەمان کاتدا ئێمە داوا لە ڕای گشتی و نێونەتەوەیى، ڕێکخراوەکانی ئەوروپا، هەموو حکومەت و ئەو کۆمپانیانەی کە پەیوندییان لەگەڵ تورکیا هەیە لە دژی ئەو گوشارانەی تورکیا بەرامبەر هاووڵاتییانی خۆی و وڵاتانی درواسێ بێدەنگ نەبن و خاوەن هەڵوێست بن، بۆ ڕێز گرتن لە مافی مرۆڤ ئەرکی خۆیان بەجێبهێنن.

لە دژی دەستبەرسەردا گرتن هەوڵ بۆ ئاشتی بدەن

لە راگەیاندراوەکەدا ڕەخنە لە حکومەتی تورکیا دەگرن و ئامەژەیان بەو کردوە  تورکیا لە جێی ئاشتی لەگەڵ کوردان، ڕێىازی توندوتیژی و گوشار بەکار دەهێنێت و  یاسا نێودنەتەوەییەکان پێشێل دەکات. داواش لە حکومەتی تورکیا کراوە، کە کۆتایی بە گوشار و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان بهێنێت و بۆ ئاشتی هەنگاو بهاوێت.

لە درێژەی رایگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتوە: "سێ مانگ پێش ئێستا وا دیار بوو، کە حکومەتی تورکیا دەتوانێت ڕێگای تر بەکار بهێنێت. ڕیگادرا ڕێبەری گەلی عەبدوڵا ئۆجالان چاوی بە پارێزەرەکانی بکەوێت، کە بەساڵان بوو داواکاریی ئەوە دەکرا. لە دوای چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردن و خۆپێشاندان لە تەواوی دونیا هەنگاوێکی بەو شێوەیە نرا. بە بەشداریی ٥٣ براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ئێمە داوامان کرد، کە کۆتایی بە گوشارەکان لە سەر ئۆجالان و کەمە نەتەوەکانی تر لە تورکیا بهێنرێت.

لە هەموو کاتێک دا زیاتر ئێمە داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین کۆتای بە گۆشەگیری و گوشارەکانی بهێنێت و بە بیری دێنینەوە بەکارهێنانی ڕێگای ئاشتی تورکیا گەورە تر دەکات. هەروەها ئێمە داوا لە هەموو ڕێکخستنەکانی گەل، ڕێکخراوە سیاسییەکان، کۆمەڵایەتی، سەندیکای، ئایینی و تەواوی جیهان  دەکەیەن، هەر وەک ئەوەى پەرلەمانتارانى هەدەپە لە تورکیا ئەبرۆ گیونەی و گارۆ پایلان لە سەردانەکەیاندا بۆ ئەمریکاى لاتین و باشوور، بۆ پێشگرتن لە کۆمەڵکوژیی نوێ لە تورکیا دەنگیان بەرز کردەوە، دەنگانتان بڵند بکەنەوە  پشتگیرەکانتان بۆ کورد بەهێز بکەن".

ژ.ت