ئاشووری و سریانییه‌كان ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن
كۆنگره‌ی گه‌لی میزۆپۆتامیا كه له ئاشووری و سریانییه‌كان پێكهاتووه، ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا دژی پێشه‌نگه‌كانی په‌كه‌كه ده‌كات.
كۆنگره‌ی گه‌لی میزۆپۆتامیا كه له ئاشووری و سریانییه‌كان پێكهاتووه، ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا دژی پێشه‌نگه‌كانی په‌كه‌كه ده‌كات.
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنگره‌ی گه‌لی میزۆپۆتامیا (MKG) ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات كه له دژی هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه جه‌میل بایك، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) مووراد قه‌ره‌یلان و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه دووران كاڵكان ده‌ریكردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی كۆنگره‌كه‌دا كه له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، «ئێمه وه‌ك سازییه‌كی گه‌لانی ئاشوور - سریان پشتگریی له هه‌رسێ پێشه‌نگه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد ده‌كه‌ین و به‌تووندی ئه‌م بڕیاره ناڕه‌وایه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین.»
كۆنگره‌ی گه‌لی میزۆپۆتامیا ڕایگه‌یاندووه: «سه‌ره‌ڕای هه‌موو پشتیوانییه سه‌ربازی، ئابووری و سیاسییه‌كانیان بۆ توركیا، بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد هه‌تا ئه‌مڕۆ نه له دژی ئه‌مه‌ریكا و نه له دژی وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا هیچ چالاكییه‌كی ئه‌نجام نه‌داوه. ئه‌م بڕیاره ته‌نیا دڵی حكوومه‌ته فاشیسته‌كه‌ی تورك خۆش ده‌كات و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه چه‌په‌ڵه‌كان ده‌ركراوه. ئه‌م بڕیاره له دژی دیموكراتی و مرۆڤایه‌تییه.»
s.m