به‌مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هاوپه‌یمانه‌تیی هه‌ڵبژاردن سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په) ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی گشتیی پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رست (مه‌هه‌په) ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی كۆبوونه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ردوو پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) و ئیی پارتی له‌سه‌ر هاوپه‌یمانه‌تیی هه‌ڵبژاردن ڕێككه‌وتن.
عومه‌ر چه‌لیك وته‌بێژی ئاكه‌په ڕایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌باشی به‌ڕێوه‌چووه. گوتیشی، «بۆ هاریكاریی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له خاڵێكی باشداین، ده‌توانم بلێم له ئاستی ڕێككه‌وتنداین.»
چه‌لیك ڕاشیگه‌یاند، ڕۆژی شه‌ممه له ئیسته‌نبووڵ، ئیزمیر و ٤٠ شاری دیكه كاندیده‌كانی خۆیان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن. ئاشكراشی كرد كه هاوپه‌یمانه‌تیی نێوان ئاكه‌په و مه‌هه‌په له ماوه‌یه‌كی كورتدا یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئیی پارتی كۆرای ئایدن و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جه‌هه‌په بوله‌ت ته‌زجان كۆبوونه‌وه. ئه‌مه دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه‌یه ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كه مارسی ٢٠١٩ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه ئایدن ڕایگه‌یاند، «به‌رده‌وام ئێمه كۆده‌بینه‌وه. ئه‌مڕۆ كۆتاییمان به گفتوگۆكان هێنا. له‌سه‌ر بابه‌تی دیاریكردنی ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كان ڕێككه‌وتین. به‌م ڕێككه‌وتنه ئێمه نه‌خشه‌ڕێیه‌كمان دیاریكرد.»
s.m