ئامادەکارییەکان بۆ ٣٠هەمین "ئۆپراسیۆن لە دەرەوەى سنوور"

سوپاى تورکیا لە ١٤ى کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ دەستیکرد بە هێرشى داگیرکەری بۆ سەر برادۆست و خواکورک و لە سنوورێکى فراواندا خۆی جێگیرکردووە. سوپاى تورکیا بە هاوکاریى پەدەکە ئامادەکاریى ٣٠هەمین 'ئۆپراسیۆن لە دەرەوەى سنوور" دەکات.

سوپاى تورکیا لە ١٤ى کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ / ٢٣ى سەرماوەز دەستیکرد بە هێرشى داگیرکەری بۆ سەر برادۆست و خواکورک و لە سنوورێکى فراواندا خۆی جێگیرکردووە. سوپاى تورکیا بە هاوکاریى پەدەکە ئامادەکاریى ٣٠هەمین 'ئۆپراسیۆن لە دەرەوەى سنوور" دەکات و دەیەوێت داگیرکەرییەکى بکاتە هەمیشەیى.

هێرشى داگیرکەریى دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر باشوورى کوردستان بەردەوامیى هەیە. دەوڵەتى تورکیا ئامادەکاریى هێرشێکى بەرفراوان دەکات بۆ سەرقەندیل. تا ئێستا سوپاى تورکیاى داگیرکەر ٢٩ جار بە ژمارەیەکى زۆرى سەرباز و چەکى جۆراجۆرى پێشکەوتووە هێرش و ئۆپراسیۆنى بۆ دەرەوەى سنوور و لە دژى پەکەکە ئەنجامداوە.

سوپاى تورکیا بە هاوکاریى بەردەوام و هەمیشەیى پارتى دیموکراتى کوردستان (پەدەکە) هێزە سەربازی و سیخوڕییەکانى لە هەموو ناوچە ستراتیژییەکانى باشوورى کوردستان بڵاوکردووەتەوە. سوپاى تورکیا بۆ شەڕ و هێرشەکانی پشت بەو بنکە و بارەگا سەربازییانە دەبەستێت، کە لە باشووردا دروستیکردوون.

پێویستیى سەرەکیى ئەوەیە داگیرکەریى تورکیا بە قورسى تێکبشکێنرێت و هەموو ساتێکیش ئەگەرى تێکشکاندنى هەیە. بۆگەنیى خیانەتى پەدەکەش ئاوساوە و ئەوانەش ریگا بە رووی پێشهاتى نوێدا دەکەنەوە. دەوڵەتى تورک ئەمجارە دەیەوێت هێرشێکى بەرفراوان بۆ مانەوەى هەمیشەیى ئەنجام بدا. سوپاى تورکیا لە ١٤ى کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ / ٢٣ى سەرماوەز لە ناوچەکانى برادۆست و خواکورک دەستی بە هێرشکردووە و لە ١١ى ئاداری ٢٠١٨ / ٢٠ى رەشەمە هێرشەکانى بەرفراوانکردووە.

هێرشەداگیرکەرییەکانى تورکیا و ئەو بەرخۆدانەى لە دژیان ئەنجامدراوان

قۆناغى یەکەم

 * قۆناغى یەکەمى هێرشى داگیرکەریى سوپاى تورکیا لە دژى برادۆست و خواکورک لە ١٤ى کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ / ٢٣ى سەرماوەز دەستیپێکرد. دواى بۆردومانکردن بە فڕۆکە و کۆپتەرە جەنگییەکان و بە پشتیوانیى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان، کۆپتەرەکانى جۆرى سکورسکی لە شاخەکانى ماوا، سیرۆ و کانییە رەش سەربازیان پیادە کرد. لەسەر چەمی حەجی بەگ پردێکى گەڕۆکیان دروستکرد. دەیان سەرباز لە گوندی بەرمیزە و دەورووبەرى جێگیرکران.

* گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستا لە ١٦ى کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ / ٢٥ى سەرماوەزدا بە قەناس ٢ چالاکییان لە دژى سوپاى تورکیا لە شاخى ماوا ئەنجامدا و ٢ سەرباز کوژران.

* ٢٣ى کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ / ٢ى بەفرانبار، لە شاخی ماوا و سیرۆ گەریلا ٢ چالاکیى تر لە دژى سەربازانى تورکیا ئەنجامدا. لە شاخی ماوا ٧ سەرباز و لە سیرۆ-ش ٨ سەربازى ترى تورکیا کوژران.

* رۆژی ٣١ى کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ / ١٠ى بەفرانبار لە شاخی کۆردینە و زنجیرە گردەکانى ئەو شاخەدا، قەناس بەدەستانى گەریلا چالاکییان لە دژى سوپاى تورکیا ئەنجامدا بەو هۆیەوە ٢ سەربازى تورکیا کوژران و سەربازێکى تریش برینداربوو.

* لە رۆژى سەرەتاى ساڵی نویدا گەریلا لە شاخی سیرۆ گورزیان لە هێزەکانى سوپاى تورکیا وەشاندا و بەلانیکەمەوە ١٠ سەرباز کوژران و ٤ سەربازى تریش برینداربوون. دواى ئەو چالاکییە سەربازانى تورکیا ناچار بوون لە شاخی سیرۆ بکشێنەوە.

*  رۆژی ٢ى کانوونى دووەمی ٢٠١٨ / ١٢ی بەفرانبار لە شاخی ماوا، ٢ سەرباز و شۆفێرى حەفارەیەکى سەربازى کوژران.

* هێزی گەریلا رۆژی ١ى شوباتی ٢٠١٨ / ١٢ى رێبەندان لە کانی رەش بە چەکى قورس هێرشیان کردە سەر سەربازانى تورکیا و ٢ سەرباز کوژران و ٢ سەربازى تریش برینداربوون. هەروەها کۆنتێنەرەکانى سوپای تورکیا لەسەر شاخی کانی رەش تێکشکێنران.

* رۆژی ١٧ی شوبات /  ٢٨ى رێبەندان لە شاخی کانی رەش لە سەربازانى سوپاى تورکیا درا و ٢ سەرباز کوژران, سەنگەرێک و چەکێکى جۆرى ئەى فۆر تێکشکێنرا و هەر ٢ سەربازى ناوسەنگەرەکە و سەر چەکەکەش کوژران. ٣ سەرباز کە لە ترسا هەوڵیاندا لە شاخەکە رابکەن، نەیانتوانى خۆیان دەرباز بکەن.

* هێزى گەریلا رۆژی ٢١ى شوبات / ٢ی رەشەمە لە دژى یەکەیەکی تایبەتى سوپاى تورکیا، کە لە ١٥ سەرباز پێکدەهاتن و لە نێوان کانی رەش و شاخی کۆردینەدا جموجوڵیان دەکرد، چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٧ سەرباز کوژران و ٢ سەربازى تریش برینداربوون.

* رۆژی ٢٧ى شوباتی ٢٠١٨ / ٨ی رەشەمە لە گوندی بەرمیزە لە دژى ٢ یەکەى سەربازانى سوپاى تورکیا چالاکى ئەنجامدرا و بەلانیکەمەوە ٥ سەربازی سوپاى تورکیا کوژران.

قۆناغى دووەم

* قۆناغى دووەمیى داگیرکەرییەکانى سوپاى تورکیا لە دژى ناوچەی برادۆست لە ١١ى ئاداری ٢٠١٨ / ٢٠ى رەشەمە دەستیپێکرد.

 * سوپاى تورکیا بە فڕۆکەى جەنگى و تۆپخانەى جۆری ئۆبیس شەوی ١١ى ئاداری ٢٠١٨ / ٢٠ى رەشەمە گومبەتا و شاخی سیرۆی بۆردومانکرد. بەپشتیوانیى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و لە رێگەى کۆپتەرى جۆرى سکۆرسکییەوە دەیان یەکەى هێزە تایبەتەکانیان لەو ٢ ناوچەیە دابەزاند.

* هێزەکانى گەریلا رۆژی ١٣ى ئادار / ٢٢ی رەشەمە لە شاخی گومبەتا زنجیرە هێرشێکیان کردە سەر داگیرکەران. سوپای تورکیا بەهۆى ئەو هێرشانەى گەریلاوە ناچار بوو لە شاخەکانى گومباتا و سیرۆ بکشێتەوە.

* سوپاى تورکیا رۆژی ١٤ى ئادار / ٢٣ى رەشەمە بە بۆردومانى چڕی فڕۆکەى جەنگی، تۆپی ئۆبیس و هاوەن و لە رێگەى کۆپتەرى سکۆرسکییەوە یەکە تایبەتەکانى سوپاکەى لە شاخەکانى سیرۆ، پارتیزان، گومبەتا و دۆڵی ماسیرۆر دابەزاند.

* رۆژی ١٥ى ئادار / ٢٤ى رەشەمە لە شاخی دۆڵی ماسیرۆ شەڕێکى قورس لە نێوان سوپاى تورکیا و هێزەکانى گەریلادا روویاندا. لە چالاکیى سابوتاژى گەریلادا ٨ سەربازى تورکیا کوژران.

* هەر لەو رۆژەدا لە گردی پارتیزان لەنێوان داگیرکەران و هێزەکانى گەریلادا شەڕ ڕوویدا و بەو هۆیەوە ٢ سەربازى تورکیاى داگیرکەر کوژران.

* رۆژی ١٦ی ئادار / ٢٥ى رەشەمە هێزى گەریلا لە ٢ قوڵەوە هێرشیان کردە سەر هێزەکانى تورکیا لە شاخی ماسیرۆ. لەو چالاکییەدا ٤ سەرباز کوژران. پەناگەیەک تێکشکێنرا. ٣ سەربازى تری یەکەیەکەى ترى سوپاى تورکیا لە نزیک ئەو شاخەدا کوژران.

* رۆژی ١٩ى ئادار / ٢٨ى رەشەمە لە شاخی ماسیرۆ لە ٢ چالاکیى قەناس بە دەستانى گەریلادا، ٢ سەربازى تورکیا کوژران.

* فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیا رۆژی ١ى نیسانی ٢٠١٨ / ١٢ی خاکەلێوە شوێن و وار و ماڵ و حاڵی هاووڵاتییانی گوندى برادۆستیان بە چڕی بۆردومانکرد. زیانێکى زۆریان بە گوندەکە گەیاند و بەهۆی ئەو زیانەوە هاووڵاتییانى ئەو گوندە ئیتر نەیانتوانى درێژە بەکاری کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییان بدەن.

قۆناغی سێیەم

* قۆناغی سێیەمى هێرشە داگیرکەرییەکانى سوپاى تورکیا لە رۆژی ٥ى نیسانی ٢٠١٨ / ١٦ى خاکەلێوە دەستیان پێکرد.

*  سوپاى تورکیا رۆژی ٥ى نیسانی ٢٠١٨ / ١٦ی خاکەلێروە بە تۆپى جۆرى ئۆبیس و هاوەن شاخەکانى لێلیکان و کەڤۆرتى بۆردومانکرد. دواى بۆردومانکردنى چڕی ئەو شاخەنە،بە کۆپتەرى جۆرى سکۆرسکى ژمارەیەکى زۆرى یەکەکانى سوپا لە شاخەکانى لێلیکان و دۆڵی عەلی درێژ دابەزاند. لەو رۆژەدا و  لە شەڕێکى قورسدا گەریلا کۆپتەرێکى جۆرى سکۆرسکی-یان کردە ئامانج و زیانیان پێگەیاند.

*  رۆژی ٦ى نیسان / ١٧ی خاکەلێوە هێزەکانى گەریلا لە شاخی کەڤۆرت چالاکییەکیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە ١٠ سەربازى تورکیا کوژران.

* هێزى گەریلا رۆژی ٧ى نیسان / ١٨ى خاکەلێوە لە دامێنی شاخی عادل کۆڤی چالاکییەکیان لە دژى سوپاى تورکیاى داگیرکەر ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا ٢ سەرباز کوژران و ٢ سەربازى تریش برینداربوون.

* هەمان رۆژ هێزى گەریلا لە شاخی لێلیکان چالاکییەکى تریان لە دژى سوپاى تورکیا ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا سەربازێکى تورکیا کوژرا.

* رۆژی ٩ى نیسان / ٢٠ى خاکەلێوە گەریلا چالاکییەکى گەورەى لە دژى سوپاى تورکیا لە لێلیکان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە ١٠ سەربازى تورکیا کوژران و ١٠ سەربازى تریش برینداربوون.

* رۆژی ١٠ى نیسان، ٢١ى خاکەلێوە هێزى گەریلا دیسانەوە لە شاخی لێلیکان چالاکییەکى ترى لە دژى سوپاى تورکیا ئەنجامدا و بەلانیکەمەوە لەو چالاکییەدا ٨ سەربازى تورکیا کوژران.

* هەروەها رۆژی ١١ى نیسان / ٢٢ى خاکەلێوە، دیسانەوەى هێزى گەریلا چالاکییەکى ترى لە دژى سوپاى تورکیا لە لێلیکان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٤ سەرباز کوژران و ٥ سەربازى تریش برینداربوون. ژمارەیەک سەرباز هەوڵیاندا لە ترسا لەو شاخە رابکەن و خۆیان دەرباز بکەن، بەڵام کرانە ئانجى گەریلا و ٥ سەربازیان لێکوژرا و ٦ سەربازى تریشیان لێ برینداربوو.

* رۆژی ١٣ى نیسان / ٢٤ى خاکەلێوە لە چالاکییەکى ترى هێزى گەریلا بۆ سەر سوپاى تورکیا لە شاخى لێلیکان، ٣ سەربازى تری تورکیا کوژران.

* هەر لە رۆژی ١٣ى نیسان / ٢٤ى خاکەلێوەدا هێزى گەریلا ٢ چالاکیى ترى لە دژى سوپاى تورکیا لە کەڤۆرتێ ئەنجامدا و بەلانیکەمەوە ٨ سەرباز کوژران و ٢ سەربازى تریش برینداربوون. بەپێى زانیاریى سەرچاوە هەرێمییەکان ژمارەى سەربازە کوژراوەکانى دوژمن لەو ٢ چالاکییەدا ٢٥ سەرباز بوون.

* هێزى گەریلا رۆژی ١٥ى نیسان / ٢٦ى خاکەلێوە لە شاخی کەڤۆرتێ چالاکییەکى ترى لە دژى سوپاى تورکیا ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا ٦ سەرباز کوژران و ٢ سەربازی تریش برینداربوون.

*  رۆژی ٢٠ى نیسانی ٢٠١٨ / ٣١ى خاکەلێوە هێزی قەناس بە دەستى گەریلا چالاکییەکى تریان لە دژى سوپاى تورکیا لە شاخی لێلیکان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە سەربازێک کوژران و ٢ سەربازى تریش برینداربوون.

هەوڵەکانى سوپاى تورکیا بۆ مانەوەى هەمیشەیى

سوپاى تورکیاى داگیرکەر ژمارەیەکى زۆر سەربازی لە ناوچەى برادۆست کۆکردووەتەوە و دەیەوێت لەو رێگەیەوە مانەوەى خۆى لە دەرەوەى سنوور هەمیشەیى بکات. لە دەورووبەرى گوندی بەرمیزە، یەشمە، لێلیکان و کۆلتە بارەگا و کەمپ و لە شاخی سیرۆ، لە دۆڵی ماسیرۆ، لە دۆلی عەلی درێژ، لە شاخی کەڤۆرت و لە شاخی لێلیکان پەناگە و سەنگەری سەربازیى دروستکردووە.

سوپاى تورکیاى داگیرکەر بەهۆى چالاکیى بەهێزى گەریلاەوە ناتوانێت لەسەر خاکى ئەو ناوچەیەدا جموجوڵی زەمینیى هەبێت، بۆیە هەوڵ دەدات بە بۆردومان لە رێگەى فڕۆکەى جەنگی، تۆپخانە و هاوەنەوە هەناسەیەک بە بەر سەربازەکانیدا بهێنێتەوە، کە لەلایەن گەریلاوە گەمارۆدراون. سوپاى تورکیا دەیەوێت بە بۆردومانەکانى برادۆست لە هاووڵاتییانى کورد چۆڵ بکات. لە گوندەکانى بەرمیزە، یەشمە، لێلیکان و کۆلت سیاسەتى سیخوڕیکردن بەسەر گەلدا دەسەپێنێت و هەوڵ دەدات لەو رێگەیەوە ئەنجامێکى دەست بکەوێت.  

دەستەى نوێى شەڕ

دەوڵەتى تورکیا بەناوى سیستمی سەرۆکایەتییەوە خۆى سەرلەنوێ رێکخستووەتەوە. دەستەى نوێی وەزیرانى کە ئەردۆغان سەرۆکایەتیان دەکات، دەستیان بە هێرشێکى گەورە کردووە. رۆژی ٩ى تەمووزی ٢٠١٨ / ١٨ى پووشپەڕ ئەردۆغان سوێندى خوارد و دیکتاتۆریەکەى بوو بە فەرمی و هەر لەو رۆژەدا بە فڕۆکەى جەنگى هێرشکرایە سەر هەموو هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا.

دەوڵەتى تورکیا هەوڵ دەدا لەگەڵ ئێران رێکەوێت. نێچیروان بارزانى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستانى فیدراڵیش دوایین ئەڵقەى پەیمان و رێککەوتنى نوێى شەڕەکەیە و ئەو پەیامە لەلایەن  نێچیروان بارزانییەوە بڵاوکرایەوە. بارزانى بۆ ئەوەى بەشداری لە رێوڕەسمى سیستمە نوێکەى ئەردۆغاندا بکات چوو بۆ ئەنقەرە. بەو شێوەیە ئامادەکارى بۆ ئەنجامدانى هێرشى زەمینى بەرەو کۆتایى دەڕوات.

لەو چوارچێوەیەدا ئەرکى پارتى دیموکراتى کوردستان (پەدەکە) و نۆکەرەکانى تر لە هەرێمەکەدا دیاریکراوە. دەوڵەتى تورکیا کە سوپاکەى تواناى ئەنجامدانى هێرشى زەمینیى نییە "چەتە دەستەبژێرکراوەکانى" لە ناو گروپە چەتەکانیدا لە سوریا هەڵبژاردووە و رەوانەى هەرێمەکەیان دەکات.

پەدەکە سەرەتا خۆى لە بەرامبەر هێرشە داگیرکەرییەکانى تورکیادا بێدەنگ کردبوو. تەنانەت هاووڵاتییانى گوندەکانى ناچەى برادۆست ئەوە دەزانن، کە ناکرێت هێرشەکان بە بێ ئاگاداریى بارزانى و پەدەکە ئەنجام بدرێن.

لە چەند شوێنێکى باشووری کوردستان ناڕەزایەتى لە دژى داگیرکەریى تورکیا ئەنجامدرا و خۆپیشاندان لە هەندێک لە شەقامەکان بەڕێوەچوون و هەندێک لەلایەنە سیاسییەکانى بۆچوونى خۆیان لەو بارەیەوە ئاشکرا کرد. چالاکیى قەڵغانى زیندووى گەنجان لە قەندیل پێدەنێتە مانگى دووەمەوە، بەڵام ئەوانە بەشی پێشگرتن لە هێرشە داگیرکەرییەکان ناکەن.

حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان بەو جۆرە هەڵسوکەت دەکەن کە لە بەرژەوەندیى تورکیادایە و دەبێتە هاوکاریکردنى تورکیا. یوسف ئاسلان فەرماندەى هەپەگە لە خواکورک ماوەیەک لەوە پێش رایگەیاند، سوپاى تورکیا دەیەوێت هەرێمەکانى سیدەکان، برادۆست و دیانا لە خەڵک چۆڵ بکات و هیچ هاووڵاتییەکى تیادا نەمێنێت. راشیگەیاندبوو "بەپێى ئەو زانیارییانەى بە دەستمان گەیشتوون، لە بەرامبەر دروستکردنى بەنداوێکدا کە ناوچەى برادۆستی پێ بکەن بە ژێر ئاوەوە، تورکیا دەراوازەى سنووریى حەجی بەگ دەکاتەوە و لەسەر ئەوەش رێککەوتوون".

٣٥ ساڵە بەو شێوەیە دەجوڵێنەوە

دەوڵەتى تورکیا لە ساڵی ١٩٨٣ەوە لە دژى باشووری کوردستان ئۆپراسیۆنى "دەرەوەى سنوور" ئەنجام دەدات. دەوڵەتى تورکیا، کە بە ئۆپراسیۆنەکانى لە دژى پەکەکە سەبوریى نایەت و لێیان تێر نابێت، بە پشتیوانی و هاوکاریى پەدەکە بنکەى سەربازی و کەمپى سیخوڕیى لە خاکى باشووردا دروستکردووە. بەو شێوەیە دەیەوێت لەم پارچەیى کوردستاندا سەردەست و زاڵ بێت.

دەوڵەتى تورکیا لە دواى ساڵی ١٩٩١ ئۆپراسیۆنەکانى لە دژ هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا بە ناوى ئۆپراسیۆنى "دەرەوەى سنوور" ئەنجام دەدات. لە هێڵی هەولێر – دهۆک – زاخۆدا کەمپى هەواڵگری و سیخوڕیى دروستکرد و دواتر ئەو کەمپانەى کرد بە بنکەى سەربازی. هەزاران سەرباز و تانک و تۆپ و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلى سەربازیى لەو بنکانەدا جێگیرکردووە.

کەمپەکانى تورکیا لە هەرێم

جگە لە دهۆک – زاخۆ کە بە هەرێمى بادینان دەناسرێن و لە ژێر دەسەڵاتى پەدەکەدان، دەوڵەتى تورکیا لە هەولێریش کەمپى هەواڵگری و سیخوڕیى دروستکردووە. ئەو کەمپە سیخوڕییانە کە لە ساڵی ١٩٩٧ و لە دواى ئۆپراسیۆنێکى "دەرەوەى سنوور" بە ناوی ئۆپراسیۆنى "باڵیۆز – چەکوش" دروستیکردن، کردنى بە بنکەى سەربازی.

ئێستا تورکیا بنکەى سەربازیى لە بامەڕنێ، شێلادزێ، باتوفا، کانی ماسی، کربی، سەنکێ، سیرێ، قوبکێ، قومری، کۆخێ سپی، سەرێ زێر، گەلیى زاخۆ و ئامێدی هەیە.

لە هەولێر، دهۆک، زاخۆ و ئامێدی لق و بارەگاى میتى تورکیا هەیە. دەوڵەتى تورکیا لە دواى ساڵی ٢٠١٤ەوە لە باشیک (بەعشیقە)، سۆران و قەڵاچوالان کەمپى دروستکردووە.

هەروەها دەوڵەتى تورکیا فڕۆکەخانەى پێشووى هیران لە نزیک هەولێر وەک کەمپ بەکار دەهێنێت.

لە زوماریش بۆ راهێنانى هەندێک گروپ کەمپێکى دروستکردووە.  

میت و پاراستن کوێیان لە ژێر دەستدایە

یەکێک لەکارە سەرەکییەکانى دەوڵەتى تورکیا لە باشوورى کوردستان، کاری سیخوڕی و هەواڵگرییە. دەزگاى هەواڵگریى نەتەوەیى تورکیا (میت) و دەزگاى هەواڵگریى پارتى دیموکراتى کوردستان (پاراستن) هاکاریى یەکتر دەکەن. هەندێک لە دامەزراوە میدیاییەکانى پارتى کە تورکیایان لە پشتە، زانیارى لە ناوچە جیاجیاکاندا کۆ دەکەنەوە. ئەوە روونە کە لەو دەزگا و دامەزراوە میدیایانەدا هەندێک کەس راستەخۆ بۆ میت کار دەکەن.

دەوڵەتى تورکیا ناوەندە هەواڵگری و سیخوڕییەکانى لە زۆرى لە شارەکانى ژێر دەسەڵاتى پەدەکەدا لە هەولێر، دهۆک و زاخۆ زیاد کردووە، بەڵام چاپۆشیشی لە ناوچەکانى ژێر دەستى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان (یەنەکە) نەکردووە. لە سلێمانى و هەڵەبجە و گەرمیانیش هەندێک دەزگا و رێکخراوى دەوڵەتى تورکیاش هەیە،کە بەناوی "ئەندام" و "کۆمپانیاى تایبەت"ەوە کار دەکەن.

لە هەرێمى کەرکوکیش بەرەى تورکمانی لە عێراق (ITC) کە لەلایەن میتەوە دروستکراوە کەسی وەک ئەرشەد ساڵحی بەکاردەهێنن.

چەکێکى ترى دەوڵەتى تورکیا، کۆمپانیاکانى تورکیایە لە باشوری کوردستاندا کە لەم ساڵانەى دوایدا ژمارەیان زۆر زیادیان کرد و تەنها لە کەرتى بیناسازی و رێگاوباندا زیاتر لە هەزار و ٣٥٠ کۆمپانیاى تروکیا لە باشووری کوردستاندا کار دەکەن. ئەوە روونە کە بەشێک لەو کۆمپانیایانە راستەوخۆ بۆ میت کار دەکەن.

گەمارۆدان لە رێگەى کەمپەکانەوە

کەمپەکان کە لە دەروازەى سنووریى خابورەوە دەستپێدەکەن، شانبەشانی هێڵى سنوور تاوەکو سۆران درێژ دەبنەوە. بۆ ئەوەى هەرێمى خنێرە، کەرکوک و کێلەشین لە نێوان سنووری تورکیا – ئیران – عێراق دا گەمارۆ بدەن لە سیدەکان کەمپێکى تریان دروستکردووە. لە شارۆچکەکانى دیانا و چۆمان هێزى سەربازیى جێگیرکردووە. دەیەوێت لە رێگەى ئەو هێزەوە گوشار لەسەر قەندیل دروست بکات.

کەمپ و هێزەکانى تورکیا رانیە، سەنگەسەر و قەڵادزێ لە سنوورى هەرێمى راپەڕین، کە ناوچەى ژێر دەسەڵاتى یەکێتین و دەکەونە باشوورى قەندیلەوە چۆڵکران. هۆکاری چۆڵکردنی ئەو کەمپانەش بۆ ئەو رووداوە دەگەڕێتەوە، کە هێزەکانى ئەمریکا تورەکەیان کردە سەر سەربازانى و سیخوڕەکانى تورکیا و لە دواى ئەو رووداوەش هەواڵگری و سەربازانى تورکیا لەو هەرێمە چوونە دەرەوە.

ر.م

درێژەى بابەتەکە