ئاوازی چیا لە سەربەرخۆدانی گەریلا کلیپێکی نوێی ئامادە کرد

کۆمی موزیکی ئاوازی چیا کە لەچیاکانی کوردستان لە ناو گەریلادا بەرهەمی هونەری خۆیان دەخوڵقێنن، لە سەربەرخۆدانی گەریلا کلیپێکی نوێی ئامادە کردووە.

گروپی موزیکی ئاوازی چیا کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هونەری خۆیان دەخوڵقێنن، دەربارەی بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلا لە دژی هێرشی سوپای داگیرکەری تورک کلیپێکی نوێی ئامادەکردووە.

ناوی گۆرانییەکە ' دل پۆڵایە'. گروپی ئاوازی چیا لە سەرئەو بەرهەمە نوێیە لێدوانێکی کورتیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات داو و ئەوەیان خستەڕوو کە " ئەم بەرهەمە پێشکەشی گەریلا و گەلی بەرخودێری خۆمان دەکەین."

ک-ش